riklam

گوگڵ لۆگۆی خۆیی ده‌گۆڕێت

تەکنەلۆجیا 08:58 PM - 2015-09-01
 لۆگۆی خۆیی ده‌گۆڕێت

لۆگۆی خۆیی ده‌گۆڕێت

ئه‌مڕۆ 1-9-2015 گوگڵ بۆ شه‌شه‌مینجار له‌ مێژووی خۆیدا لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی گۆڕی بۆ لۆگۆیه‌كی نوێ.

ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ كۆمپانیای گوگڵ-ی ئه‌مریكی، دیزاینی لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی گۆڕی بۆ لۆگۆیه‌كی نوێ، له‌ لۆگۆ نوێیه‌كه‌ی گوگڵدا گۆڕانكاری كراوه‌ له‌ جۆری فۆنتی رێنووسی گوگڵ و گۆڕاوه‌ بۆ شێوازی (Sans-Serif)، هه‌وره‌ها شێوازی ده‌ركه‌وتنی لۆگۆكه‌ باشتر كراوه‌ له‌ روونما(شاشه‌) گه‌وره‌كاندا، گوگڵ ده‌ڵێت: “به‌م زووانه‌ ئه‌م دیزاینه‌ نوێیه‌ به‌ گشت به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌گات.

شایه‌نی باسه‌، گوگڵ له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوودا (1998- 2015 )، شه‌ش جار لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی گۆڕیووه‌ به‌م لۆگۆ نوێیه‌وه‌، له‌م شه‌ش جاره‌دا دیارترین گۆڕان كه‌ به‌سه‌ری هاتبێت له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٨ بوو، كه‌ لۆگۆكه‌ نیشانه‌ی سه‌رسووڕمانی بۆ زیادكرا و ره‌نگی پیتی G له‌ سه‌وزه‌وه‌ گۆڕا بۆ شین.

PUKmedia ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كورد

لۆگۆ كۆنه‌كه‌

 

465917192015_5555555.gif

 

لۆگۆ نوێیه‌كه‌

 

 

 

33718192015_88888888.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket