riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی 13 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌رده‌چێت

کوردستان 07:42 PM - 2015-09-01
هاووڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان له‌ شاره‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن

هاووڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان له‌ شاره‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن

فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی (13) به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌چێت و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت تا رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان به‌ڕێوبه‌ری ئێستای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌وه‌كاله‌ت.

عه‌لی عوسمان جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی (13) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌یی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانیان هه‌یه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌وه‌كاله‌ت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ڕێوبه‌ره‌كانیشیان ده‌كه‌ین به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ وه‌كاله‌ت .

وتیشی: داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات هه‌یكه‌لی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ جێگیر بكه‌ین و هاووڵاتیان بتوانن له‌ پارێزگاكه‌ی خۆیانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

جێگای باسه‌ تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌گه‌شتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتیه‌كانیش هیچ جۆره‌ رێككه‌وتنێكی له‌سه‌ر نه‌كرێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌نگاوێكه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی رێكخستنی هه‌یكه‌لی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاكه‌وه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket