riklam

داعش به‌رنامه‌ی خوێندن له‌خوێندنگاو زانكۆكان ده‌گۆڕێت

تەکنەلۆجیا 07:05 PM - 2015-09-01
.

.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند رێكخراوی تیرۆرستی داعش پێش ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ به‌رنامه‌ی خوێندنی ده‌ستكاری كردووه‌و به‌نیازه‌ به‌سه‌ر گشت خوێندكارانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا دابه‌شیبكات.

له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنی موسڵ له‌حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه‌ به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیاندا بێت، هه‌ر بۆیه‌ چه‌ندین كاریكردووه‌ وه‌كو كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئیسلامی و دروستكردنی بازاڕو گۆڕه‌پان، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و رێكخراوه‌، له‌دواین كاریاندا یه‌كخستنی به‌رنامه‌ی خوێندنه‌ له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌سوریاو عیراق.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، داعش كۆتایی هێناوه‌ به‌ كۆپیكردنی به‌رنامه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ، به‌نیازه‌ له‌پێش ده‌ستپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن به‌سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ و ئاماده‌یی و ناوه‌ندی و سه‌ره‌تاییدا دابه‌شی بكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی وت، داعش هه‌ندێك له‌وانه‌كانی خوێندنی ده‌ستكاری نه‌كردووه‌، وه‌كو فیزیاو كیمیاو بیركاری ئه‌مه‌ش له‌به‌ر كه‌می زانیاری و شاره‌زایی نه‌بوونی له‌و بوارانه‌دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گۆرانكاری به‌شی له‌هه‌ندێك وانه‌دا كردووه‌، ئه‌ویش به‌سڕینه‌وه‌ یاخود زیادكردن، وه‌كو وانه‌كانی مێژوو جوگرافیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوریان وابووه‌ وانه‌ی مێژوو له‌لایه‌ن حزبه‌ عه‌لمانییه‌كانه‌وه‌ نوسراوه‌ له‌گه‌ڵ مێژووی ئیسلامدا ناگونجێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌وانه‌ی جوگرافیا سنوری نێوان عیراق و سوریای سڕیوه‌ته‌وه‌و به‌یه‌ك وڵات هه‌ژماری كردوون، ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامیه‌.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر
سه‌رچاوه‌: وه‌ته‌نی كوێتی   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket