riklam

سەرۆك كۆمارو باڵوێزی ئەمریكا بارودۆخی ئەمنی و چاكسازییەكان تاوتوێدەكەن

عیراق 05:20 PM - 2015-09-01
سەرۆك كۆمار تەئكیدی لەسەر پشتیوانیەكانی ئەمریكا كردەوە

سەرۆك كۆمار تەئكیدی لەسەر پشتیوانیەكانی ئەمریكا كردەوە

ئەمڕۆ 2015/9/1 سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە بەڕێز ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق.

لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو پێویستی بەرەو پێشبردنیان لەپێناو ئەوەی خزمەت بەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بكات، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گرنگی ئەو پشتیوانییە بەردەوامەی كە ئەمریكا لە بواری سەربازی و مرۆیی و بوارەكانی تر پێشكەشی عیراقی دەكات.

هەر لەو دیدارەد بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا لەبارەی دواین گۆڕانكارییەكانی دۆخی سیاسیی و ئەمنی و چاكسازییەكان، سەرۆك مەعسوم باسی لە هەوڵەكانی حكومەت كرد بەئاڕاستەی سەرخستنی چاكسازییەكان بەگوێرەی دەستوورو لەسەر بنەمای قانونی، بەوپێیەی كە بنیادی دەوڵەتی مەدەنی هاوچەرخ دادەمەزرێنێت و دادپەروەری زامن دەكات و شكۆمەندی مرۆڤیش دەپارێزێت.

لەلای خۆیەوە باڵیۆز جۆنز پابەندبونی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای دوپاتكردەوە بۆ پشتیوانیكردنی عیراق لەجەنگی دژ بەتیرۆر، لەڕێگەی پشتیوانی سەربازیی و پێشكەشكردنیی كۆمەكە مرۆییەكان بە ئاوارەكان.

باڵیۆزی ئەمریكا بەبایەخەوە باسی لە هەنگاوەكانی چاكسازیكرد كە حكومەتی عیراقی دەستیپێكردوە، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی سەرۆك مەعسوم لە سەرخستنی ئەو پرۆسەیەو ئەو هەوڵانەی دەینێت بەئاڕاستەی بەدیهێنانی ئاشتبونەوەی گشتی و یەكخستنی ریزەكانی تەواوی پێكهاتەكانی عیراق.

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket