ئازادی و ئازادی كاركردنی میدیا
بیروڕا 01:36 PM - 2015-09-01ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ره‌نگه پرسیارێكی تا ئاستێك قورس و جه‌نجاڵ بێت ئه‌گه‌ر بپرسین: ئایا ئه‌و فه‌وزاو هه‌مه‌جۆرییه‌ی میدیا‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌ی وتاری میدیایی به‌رهه‌می ئازادی و ئاماژه‌یه به‌بوونی ئازادی یان ئه‌وه‌ی میدیا ده‌یكات و ده‌یوه‌شێنێت بانگكردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌و رێكخراو و ده‌سه‌ڵاته بۆ چه‌سپاندنی ئازادی و ئازادی راگه‌یاندن؟ له‌ڕوانگه‌ی سیستمی دیموكراسی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانه‌وه ده‌توانین ئه‌م دوو پرسه به‌ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ببینین و له‌بابێكدا كۆیانبكه‌ینه‌وه كه، دوانه‌یه‌كن له‌پێناو یه‌كتردا ده‌ژین و به‌رده‌وامی به‌په‌یامه‌كانیان ده‌ده‌ن، واته له‌لایه‌ك میدیا ده‌یه‌وێت ببێته مینبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌و كۆمه‌ڵگه له‌ئاست پرسه جیاوازه‌كاندا بێنێته‌گۆو به‌ئازادی په‌یامه‌كانیان بنێرن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئازادی چ وه‌ك دروشم و چ وه‌ك كردار، له‌هه‌وڵدایه له‌بواری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسیدا، پانتاییه‌كی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و پانتاییه‌دا گۆمی مه‌نگ و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێگه‌ی میدیا‌و ئامڕازه‌كانی گه‌یاندنه‌وه، بجوڵێنێت و میدیایه‌كی چست و چالاك دروستبكات..
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه واقیعی ئازادی و میدیایه له‌باری دروستی كاركردن و هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ گه‌یشتنیان به‌ئامانجه‌كانیان، هه‌ردوو چه‌مكه‌كه له‌دۆخی كاركردنیاندا هه‌وڵدانه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وشیارو بزێو و دوور له‌كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات و هه‌ر به‌ربه‌ستێك بێته‌ڕێگه‌یان. ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه كێشراوه‌ی ئازادی و ئازادی كاركردنی میدیا بگوازینه‌وه بۆ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و وردبینه‌وه له‌و فۆرمه‌ی كاركردن كه میدیای كوردی له‌ژێرناوی ئازادی‌دا كارده‌كات و پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ین بۆ تێگه‌شتن له‌و ئازادییه‌ی زۆربه‌ی میدیا‌و میدیاكاری كورد كردوویانه‌ته دروشمی خۆیان، ئه‌وا ئاسمان و رێسمان له‌نێوان وێنه واقیعییه‌كه‌ی ئازادی و ئازادی كاركردنی میدیای ئێمه‌دا هه‌یه. له‌ئێستادا كه كاركردنی میدیای كوردی له‌چوارده‌وری چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیار به‌ڵام ئاڵۆز‌و هه‌ستیار ده‌خولێته‌وه، تا ئاستێكی زۆر بینه‌ر، بیسه‌رو خوێنه‌ری ئێمه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان پڕن له‌قه‌هرو ژانێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر ئه‌و میدیانه به‌ڵام، له‌ژێر ناوی میدیای ئازاد یان كاركردنی ئازاد‌دا ناتوانرێت به‌ربه‌م ژه‌هره بگیرێت كه میدیاكانمان ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌بڕوای ئێمه، ئه‌گه‌ر ساڵی 1991 میدیای كوردی قۆناغێك به‌ره‌وپێشچوونی بینیبێت و تا ئاستێكیش ده‌رفه‌تی ئازادی كاركردنی بۆ ره‌خسابێت و له‌ساڵی 2003شه‌وه كرانه‌وه‌ی كوردستان به‌ڕووی زۆر بابه‌تی جیاوازدا، پانتایی كاركردنه‌كه‌ی له‌بارتر كردبێت بۆئه‌وه‌ی به‌ئازادی كاربكه‌ن و كه‌شی ئازادی و دیموكراسی كوردستان هاوكاری میدیاكاران بووبێت ئه‌وا، له‌دوای نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014ه‌وه كه داعش له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت و په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یداو هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسته شه‌هیدبوو، میدیای كوردی توشی جۆرێك له‌لاوازی و سستبوون و چه‌قبه‌ستوویی بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه‌وه له‌ئازادی كه پێیانوابوو له‌هه‌موو بارێكدا ئه‌وان ئازادن له‌وه‌شاندنی هه‌واڵی هه‌مه‌جۆرو چه‌ندایه‌تی هه‌واڵ..
وه‌ك ده‌بینین به‌ئێستایشه‌وه، كاتێك ره‌خنه‌یه‌ك له‌میدیایه‌ك ده‌گیرێت له‌مه‌ڕ پرسی ناونانی شه‌هید یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ، راسته‌وخۆ میدیاكاران به‌وجۆره وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه، ئه‌وه سیاسه‌تی میدیاكه‌یانه‌و ئه‌وان بۆ خۆیان ئازادن چۆن میدیاكه‌یان ئاڕاسته ده‌كه‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی. وه‌ك خۆم، له‌گه‌ڵ ئازادی ته‌واوم بۆ رۆژنامه‌نووسان و كاردكردنی ئازادانه‌ی میدیادام به‌ڵام، ناكرێت له‌ژێر ناوی ئازادی و كاركردنی ئازادانه‌ی میدیادا زانیاری بگوازرێته‌وه بۆ دوژمن، پێویسته له‌دۆخی شه‌ڕدا كه روبه‌ڕووی وڵات ده‌بێته‌وه، میدیاكان سیاسه‌تی خۆیان بگۆڕن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یان كاربكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كاندا ئیشپێكراوه.
ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27