riklam

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

جینۆساید‌‌ 12:20 PM - 2015-09-01
ئاماژه‌ی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان

ئاماژه‌ی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پرسی خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌ركه‌وتوانی كیمیاوی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێكرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/9/2015  مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌ عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د نۆروه‌لی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌.


له‌و دیداره‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسی خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدانی به‌ركه‌وتووی كیمیاوی ئه‌نفالكراوان و بریندارانی كیمیاوی و كارا كردنی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی منداڵه‌ ون بووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و پرسی كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكو زیاتر خزمه‌ت به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و سنوره‌ بكات.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و راگه‌یاند: وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌و سنوره‌ هه‌رچیان پێبكرێت درێغی ناكه‌ین و دوای ته‌واوبوونی  هه‌یكه‌لیه‌تی ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ راسته‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانیش ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.


بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسی ونبوان هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر كارا كردنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ كار بۆ به‌دواداچوونی منداڵانی ون بوو ده‌كات.


كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری لێكوڵینه‌وه‌ی جینۆساید و چاره‌سه‌ركردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌رده‌وامی ناردنی به‌ركه‌وتوان بۆ چاره‌سه‌ر كردن و هاوكاری كردنی به‌ركه‌وتوان ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كان بوو و ته‌ئكید له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket