riklam

یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:06 AM - 2015-09-01
یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێك له‌ پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌ نێوان خۆیاندا گۆڕیوه‌ته‌وه‌

یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێك له‌ پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌ نێوان خۆیاندا گۆڕیوه‌ته‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، چوونه‌ كۆبوونه‌وه‌وه‌.

په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، ئه‌مڕۆ 1-9-2015 هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوونه‌وه‌وه‌ و وه‌فدی یه‌كێتی بریتییه‌ له‌  جه‌میل هه‌ورامی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9 ی شاره‌زوور و ئه‌حمه‌د قه‌له‌ فه‌ریی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور و جه‌میل جه‌مال به‌گ و ئه‌رسه‌لان عه‌زیز، كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند، هه‌روه‌ها وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بریتییه‌ له‌ نزار مه‌حمود لێپرسراوی مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌.

په‌یامنێرمان وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و پاشان رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌فد، ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێك له‌ پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌ نێوان خۆیاندا گۆڕیوه‌ته‌وه‌و بڕیاره‌ یه‌كێتی وه‌ك لایه‌نی یه‌كه‌می براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌ خان / هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket