riklam

هه‌وڵه‌كان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی ئێزدیه‌كان به‌رده‌وامه‌

جینۆساید‌‌ 03:28 PM - 2015-08-30
پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆكی پێشووی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی

پێشوازی كرد له‌ سه‌رۆكی پێشووی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مڕۆ 30-8-2015 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌ لویس مورانو سه‌رۆكی پێشووی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ICC و تیمێكی هاورێی كه‌ له‌ چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و فلمسازی و شاره‌زا له‌ بواری جیۆساید.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو كه‌ ده‌یانه‌وێ هاوكاربن بۆ ناساندنی كه‌یسی جینۆساید كردنی كوردانی ئێزدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی تر و جوڵاندنی ئه‌و كه‌یسه‌ له‌ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێ له‌ رێگای ئه‌و شاره‌زاییه‌ی هه‌یانه‌ هاوكاربن بۆ دیكۆمێنت كردنی ئه‌وكه‌یسه‌ به‌ ستانداری جیهانی.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دوای ئه‌وه‌ی به‌ناوی لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر به‌خێرهاتنی كرد و ده‌ست خۆشی ئه‌و ئه‌ركه‌ی لێكردن كه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كردنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاته‌  نه‌ته‌وه‌ی و ئاینه‌كاتی تر كه‌ له‌رێگای ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ی بۆ ناساندنی جینۆساید پێكی هێناوه‌ كرد و پێی راگه‌یاندن كه‌ له‌رێگای سه‌نته‌رێكی كۆكردنه‌وه‌ی دیكۆمێنت كردنی زیاتر له‌ 300 كه‌سی تایبه‌تی به‌كوردانی ئێزدی ئاماده‌كراوه‌ و كراوته‌ لائیحه‌و له‌رێگایه‌وه‌ له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رانی داعش تۆمار كراوه‌ و هه‌رچه‌نده‌ به‌نوسراو دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی لیژنه‌كه‌ی داوه‌ته‌ كه‌ ئه‌و دۆسیه‌یان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و كه‌یسه‌ی نه‌جوڵاندوه‌ به‌هۆی ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌ دادگای ناوبراو و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ دادگای ناوبراو ئه‌و رێگایانه‌یان بۆ ره‌وشه‌ن كردینه‌وه‌ كه‌ له‌ رێگایانه‌وه‌ ده‌توانین ئه‌و كه‌یسه‌ بجوڵێنین و هیوادارین كه‌ ئێوه‌ش له‌رێگای شاره‌زاییتان بتوانن هاوكار بن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری  قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان پێی راگه‌یاندن كه‌ كه‌یسی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی كه‌یسێكی جیهانی و ده‌بوو وڵاتانی دونیا كه‌ ئێستا له‌و شه‌ڕه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان هاوكار بونایه‌ بۆ جوڵاندنی ئه‌و كه‌یسه‌، چونكه‌ ده‌كرێ ئه‌و كه‌یسه‌ له‌لایه‌ن وڵاتان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان  بجوڵێندرێت و تاوانه‌كانی داعشی تاوانی دیار و زه‌قت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و تیمی هاورێی به‌ درێژی باسیان له‌ چۆنێتی كاركردن له‌سه‌ر دیكۆێنت كردن و به‌به‌ڵگه‌ كردنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی كوردانی ئێزدی كراون كرد هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ هاوكاری یه‌كتری كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ده‌رهێنانی فلیمی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر تاوانی جێنۆساید.

PUKmediaراگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket