هێمن به‌رزنجی دوو به‌رهه‌می نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
چاوپێکەوتن 12:56 PM - 2015-08-26هێمن به‌رزنجی
شاعیر‌و نوسه‌ر هێمن به‌رزنجی دوو به‌رهه‌می نوێ به ناوه‌كانی (تۆ ببه به دراوسێم ماریانا)، (هاوسه‌ری دووه‌می كوژراوه‌كه) بڵاوده‌كاته‌وه.
هێمن به‌رزنجی وتی: له هه‌ردوو كتێبه‌كه‌دا كارم كردووه له سه‌ر خۆشه‌ویستی، بێگومان ئیمه مرۆڤمان خۆشده‌وێت خاك و نه‌ته‌وه‌شمان خۆشده‌وێت .
پرسیار/ له‌م ساڵدا چه‌ند كتێپت چاپكردوه ؟
وه‌ڵام/ وه‌ك ئاشكرایه له‌لایه‌ن ده‌زگای رۆشنبیری و هونه‌ری جه‌مال عیرفان، دوو به‌رهه‌مم چاپكراوه كه ئه‌و دوو به‌رهه‌مه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵه شیعرێك و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه مینیماڵێك، به‌ناوه‌كانی (تۆ ببه به دراوسێم ماریانا ) (هاوسه‌ری دووه‌می كوژراوه‌كه ) ئه‌م دوو به‌رهه‌مه زاده‌ی چه‌ند ساڵێك له كاركردنی منه، هه‌روه‌ها تێكست و چیرۆكه كورته‌كان له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه .
پرسیار/ ئایا بارودۆخی ئێستای كوردستان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نوسینه‌كانت ؟
وه‌ڵام/ بێگومان چ شیعر چ چیرۆك كاریگه‌ری خۆی هه‌یه كه واقع ئیشی تیا بكات، به‌ڵام ئه‌ركی ئێمه گواستنه‌وه‌ی خودی واقع نییه بۆ ناو نوسیسن، به‌ڵكو كردن به‌خه‌یاڵی واقعه، له‌ئێستادا كه له‌قه‌یران و باردوخێكی جه‌نگیدا ده‌ژین بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت كاریگه‌ری خۆی تیاماندا دروستده‌بێت .
پرسیار/ بۆچی هاوسه‌ری دوومی كوژراوه‌كه بۆ ناونیشان كتێبه‌كه‌ت هه‌ڵبژاردووه ؟
وه‌ڵام/ له‌ڕاستیدا هاوسه‌ری دووه‌می كوژراوه‌كه، دێڕێكه له كورتی چیرۆكێكدا هاتووه، ئه‌م ناونیشانه لای من گرنگی خۆی هه‌بوو كه باس له چیرۆكێك ده‌كات كاتێك پیاوێك ده‌مرێت و ژنه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م پێكده‌هێنێت و منداڵه‌كانی ئه‌و باوكه نوێیه‌یان خۆش ناوێت، به‌ڵام باوكه مردووه‌كه كه‌پیاوی یه‌كه‌مه، ده‌چێته خه‌وی هاوڕێكانی و پێیان ده‌ڵێت، كه ئه‌و پیاوه دوربخه‌نه‌وه له‌منداڵه‌كانی، هه‌ر بۆیه ئه‌م چیرۆكه‌م كرد به ناونیشانی كۆمه‌ڵه كورتیله چیرۆكه‌كه‌م.
پرسیار/ له كتێبی هاوسه‌ری دوومی كوژراوه‌كه زیاتر چ به‌شێك زیاتره واته نه‌ته‌وایه‌تی یان سۆز‌و خۆشه‌ویستی زاڵه؟
وه‌ڵام/ له هه‌ردوو كتێبه‌كه‌دا كارم كردووه له سه‌ر خۆشه‌ویستی و مرۆڤ دۆستی، بێگومان ئێمه مرۆڤمان خۆش ده‌وێت و خاك و نهتهوشمان خۆشده‌وێت.
پرسیار/ ئایا نوسه‌ر ده‌یه‌وێت چی ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ره‌كه‌ی بكات؟
وه‌ڵام/ من ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت وه‌ك په‌یام ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ری بكه‌م، ته‌نیا ژیان دۆستی و خۆشویستنی مرۆڤ و جوانیهكانه . ده‌مه‌وێت جیهانێك له‌خۆش ویستن و به‌ها جوانه‌كان بخوڵقێت و به‌گژ هه‌موو نادادی و بێڕێزی و بێمافیدا بچینه‌وه .
هاوسه‌ری دووه‌می كوژراوه‌كه، 100 كورتیله چیرۆكه له دوو توێی 78 لاپه‌ڕه، به‌قه‌باره‌ی نیو ئه‌یفۆڕ چاپكراوه‌و كتێبه‌كه‌ش له‌وڵاتی ئێران چاپكراوه . مۆڵه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری كتێبخانه گشتییه‌كان وه‌رگرتووه، به‌تیراژی 1000 دانه ده‌زگای جه‌مال عیرفان چاپی كردووه.
هه‌روه‌ها تۆ دراوسێم به ماریانا، پێكهاتووه له چه‌ند ده‌قێك و چه‌ند پۆسته‌ره شیعرێك له دوو توێی 216 لاپه‌ڕه‌دا، به‌قه‌باره‌ی نیوو ئه‌یفۆڕ له‌وڵاتی ئێران چاپكراوه و مۆڵه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری كتێبخانه گشتییه‌كان وه‌رگرتووه، به‌تیراژی 1000 دانه ده‌زگای جه‌مال عیرفان چاپی كردوه.
هێمن به‌رزنجی ساڵی 1980 له ناحییه‌ی به‌رزنجه‌ی سه‌ر به سلێمانی له‌دایكبووه له‌ساڵی 1997 یه‌كه‌مین شيعری بۆ منداڵانی بڵاوكردوهتهوهو تائێستا خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكه له شیعر‌و چیرۆك به‌ناوه‌كانی رازه‌كانی غوربه‌ت، شعری خۆشه‌ویستی، شیعر به‌نای به‌ربا چیرۆك كوڕی مه‌ریه‌مێكی ترم ....چیرۆك جه‌سته فرۆشێكی دڵشكاو... چیرۆك نامۆی زیندان ....چیرۆك ئه‌لبومێك له‌خه‌یاڵ ....چیرۆك ورچه هه‌نگوین خۆره‌كه ..... چیرۆكی منداڵان
PUKmedia دیمانه/ تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24