riklam

خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌كات

جینۆساید‌‌ 01:31 PM - 2015-08-17
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/8/2015 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، پێشوازیكرد له‌ لێپرسراوی پزیشكی دادوه‌ری و لێپرسراوی دۆسێی عیراق له‌كۆمیته‌ی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی.

له‌دیدارێكدا، هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ناسینه‌وه‌ی رووفاتی قوربانیان ئاڵوگۆڕ كرد. وه‌فدی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تیش دوایئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان به‌كورته‌یه‌ك له‌كاره‌كانیان له‌عیراق و كوردستان كرد، ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ت له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ له‌و بوارانه‌ی شاره‌زاییان تێدا هه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كاره‌كانی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی به‌گرنگ وه‌سفكردو هیوای خواست بتوانن به‌و شاره‌زاییه‌ی هه‌یانه‌ هاوكاری وه‌زاره‌ت كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، بن به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ناسینه‌وه‌ی رووفات و مه‌شقپێكردنی كارمه‌ندان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندن كه‌ تائێستا ژماره‌یه‌ك رووفات دوایئه‌وه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌و هێندراونه‌ته‌وه‌ خاكی كوردستان، به‌خاكسپێردراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ هاوكاریكردنی ئێوه‌ له‌ڕێی شاره‌زاكانتانه‌وه‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌و پرسه‌ ده‌كات.

له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوای له‌خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كرد هاوكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ونبووانی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌روه‌ها پێشی راگه‌یاندن كه‌ ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌كاتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ونبوون، به‌باشی ده‌زانین خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی هاوكارمان بێت بۆ دۆزینه‌وه‌یان و سۆراغكردنیان.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket