riklam

كەمینی نا بۆ گرانكردنی كارتی مۆبایل داواكەی گەیاندە پەرلەمان

کوردستان 11:53 PM - 2015-08-03
سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانیان كرد

سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانیان كرد

بەهاوکاری رێکخراوی سکاڵا و چاودێری، کەمپینێک دژی گرانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت راگەیەنرا.

ئەمڕۆ 3-8-2015، کەمپینێک دژی گرانكردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت راگەیەنرا و بەشداربووانی كەمپینەكەش سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد بە مەبەستی گەیاندنی داواو سكاڵاكانیان بە پەرلەمان .

لە لێدوانێکدا رێبین حەسەن، خاوەنی بیرۆكەی كەمپینی " نا بۆ گرانكردنی نرخی كارتی مۆبایل لەهەرێمی كوردستان". وتی : ئەمڕۆ  بەهاوكاری رێكخراوی سكاڵاو چاودێری سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانمان كرد بۆ گەیاندنی نیگەرانی خەڵك لەبەرامبەر زیادكردنی نرخی كارتی مۆبایل لەهەرێمی كوردستان پێمانڕاگەیاندن كە ناكرێت بۆ هەندێك شت حكومەتی هەرێم پابەندی بەغدا بێت و بۆ هەندێك شتی تریش دژی بێت لەبەرئەوەی لەئێستا خەڵكی كوردستان بەهۆی گران بوونی دۆخی ژیانیان زۆر نیگەرانن و داوامان كرد كە پەرلەمان بەئەركی راستەقینەی خۆی هەَستێت.

لەبەرامبەردا ئەندامانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان ئەوەیان باسكرد، كە بڕیارە سبەینێ لەشاری هەولێر لیژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر و گواستنەوە بانگهێشتی وەزیری گواستنەوە هەرێم بەوەكالەتی و نوێنەرانی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و كۆڕەك بكەن.

 هەروەها بڕیار درا رۆژی چوارشەممە 5-8-2015 لەسەعات 8ی بەیانی بۆ8ی ئێوارە مۆبایلەكان بكوژێنرێنەوە و ئەگەر چارەسەری ئەو كێشەیەش نەكرا ئەوا دووبارە رۆژی 10-8-2015 مۆبایلەكان دەكوژێنرێنەوە و داواكارین كە كەناڵەكانی راگەیاندن و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان هاوكارمان بن وەك فشارێك بەرامبەر بەو بڕیارە نادروستە.

PUKmedia

595620382015_1221 (8).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket