riklam

له‌باكوری كوردستان هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر سوپای توركیا

کوردستان 11:38 PM - 2015-08-03
زیانی گیانی و ماددی له‌ سوپای توركیا هه‌یه‌

زیانی گیانی و ماددی له‌ سوپای توركیا هه‌یه‌

شه‌ڕێكی قورس له‌ ناوچه‌ی ئاگرێ - بیازیت له‌باكوری كوردستان له‌نێوان گه‌ریلا و سوپای توركیا ده‌ستپێكردوه‌و له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه‌ به‌هاوه‌ن بۆردومانی سه‌ربازگه‌كانی سوپای توركیا ده‌كرێت و تاكو ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ . 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی گه‌ریلا ده‌ستیان به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكیه‌ك كردوه‌و گرنگترینیان روبه‌ڕووبونه‌وه‌ بووه‌ له‌ناوچه‌ی ئاگرێ - بیازیت و شه‌ڕێكی قورس تا ئه‌م ساته‌ به‌رده‌وامه‌ .

 

وتیشی: هاوكات له‌ناوچه‌ی بینگۆڵ ئۆتۆمبێلێكی جاندرمه‌ی توركیا تێكشكێنراوه‌و دوو سه‌ربازی توركیا كوژراون و له‌ئامه‌دیش هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیا . 

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket