riklam

سەرۆك كۆمار: تاوانەكانی داعش لە شەنگال تاوانی كۆمەڵكوژیین

عیراق 11:20 PM - 2015-08-03
وتاری سەرۆك كۆمار لەیادی كارەساتی شەنگالدا

وتاری سەرۆك كۆمار لەیادی كارەساتی شەنگالدا

فوئاد مەعسوم  سەرۆك كۆماری عیراق لە وتارێكدا لە ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتیكردەوە تاوانەكانی تاقمی داعشی تیرۆرست تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە  مرۆڤایەتین، لەو بارەیەوە ئاماژیكرد بۆ تاوانەكانی ئەو تاقمە تیرۆرستە لە شەنگال و سپایكرو ناوچەكانی تر و رونیكردەوە "ئەو نەهامەتییە  قورسەی كە بەسەر هاووڵاتیانی ئێزدیی دا هات دیارترین نیشانەی  مۆركی تاوانكاریی تێرۆریستانی داعشە كە لە هەمو نەریتە ئاسمانی و مرۆیی یەكان  لایداوە.

ئەمەش دەقی وتارەكەیە :

"بەڕێز دكتۆر سەلیم جبوریی سەرۆكی ئەنجومەنی  نوێنەران

خوشك و برایانی ئاماد ەبوو
سڵاوی خواتان لێ بێت
دەست خۆشیی پەرۆشیتان لێ دەكەم بۆ یادكرنەوەی یادی بە ئازاری یەكەمین ساڵڕۆژی تاوانی داگیركاریی داعش بۆ سەر قەزای شەنگال، ئەو پەرۆشیە گوزارشت كردنە بۆ پەی بردن بە ترسناكیی ئەو تاوان  و دڕندەییە  لە  زنجیرە تاوانەكانی ئەم تاقمە تێرۆریستە  لە عیراق،پەی بردنیشە بەو مەینەتییە زۆرانەی كەروبەروی هاووڵاتیانی ئێزدیی بونەتەوە لە ئەنجامی داگیر كردنی گوند و شارەكانیان ئەوەش مینەتیی و گیرۆدەیی  ئەو مەینەتیە زۆر و زەوندانەیە كە بەسەر پێكهاتە جیاجیاكانی عیراقدا هاتوە لەو شارانەی گیرۆدەی دڕندەیی داعش بونەتەوە  .

تاوانەكانی تیرۆرستان لەشەنگال و گوند و شارەكانی تری عیراق هەموی تاوانی كۆمەڵكوژیی و تاوانی دژی مرۆڤایەتین  ئەو مەینەتییانەی كە بەسەر ئێزدییەكاندا هات  مۆركی تاوانباریی تێرۆریستانیان ئاشكرا كرد  كە لە هەمو نەریتێكی ئاسمانیی و مرۆیی لایان داوە و پەنایان بردوە بۆ ژیان و ئسلوبێكی  دڕندانە كە تەنانەت لە سەدەكانی تاریكیی و چەرخی ناوەڕاستیش نە بینراوە.

ئەم  تاوانانە و مەینەتییە دەگمەنەكانی  دەرەنجامیان، لایەنە پەیوەندیدارە مەدەنیی و حكومی پەرلەمانییەكان  دەخاتە بەردەم بەر پرسیارێتیی و  ئەركی گەورە بۆ دۆكیۆمێنتكردن یەكەمیان بۆ شێوازی خستنە روویان دوەمیان بۆ رای گشتی  مرۆیی و لایەنە حكومیی و نێودەوڵەتییەكان  و رێكخراوە  نێودەوڵەتییەكان  تا هەموان بخاتە بەردم بەرپرسیارێتیی مرۆیی چ لە ئاستیی كەمكردنەوە و سوك كردنی نەهامەتیی هاووڵاتیە كالانمان هەر لە  ئاوارە بو و كۆچپێكراوەكان تا  ژنانی بە دیلگیراو  هاوكاتن بۆ پەرەپێدانی توانای شەڕكردنی ئەوانەی بە گژ دڕندیی تاقمی داعشی تاوانباردا دەچنەوە.

 ئەگەر هەوڵە بەردەوامەكان بۆ رۆڵەكانی ئێزدیی و قارەمانانی هێزەكانی پێشمەرگە وپشتیوانكارەكانیان لە سوپا دەستكەوتی زۆری بەدەستهێنابێت لە رێگەی رزگاركردنی ئەو شار داگیركراوە، ئەوا لایەنە بەرپرسیارە جیاجیاكان ئەركی پەرەپێدانی توانا جەنگییەكانیان و پشتیوانیكردنیان دەكەوێتە ئەستۆیان بۆ پەلە كردن لە بەدیهێنانی زاڵ بون بەسەر پاشماوەكانی داعش و كۆتایی هێنان بەم حاڵەت نامۆیەدا  لەو ناوچەیە.

سالێك بەسەر  داكیركردنی قەزای شەنگالدا تێپەڕ بوو، چەند رۆژێكیش لەمەوبەر یادی یەك ساڵەی  داگیر كردنی موسڵی ئازیز تێپەڕی ،ئەوانەش یادێكن  هەرچەندە روبەروی كارەساتیان كردینەوە،   بەڵام سوپاس بۆ خوا گەلەكەمانی خستە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورە بۆ دوپاتكردنەوەی یەكڕیزییەكەی  و دژی ئەم  پەلامارە دڕندانەیە كە هیچ كام لە هاووڵاتیان نابوێرێت، گەلەكەمان  سەركەوتنی بەدەست هێنا لە دەربڕینی هەستی نیشتمان پەروەریی و دوپاتكردنەوەی یەكێتیی و یەكڕیزییە نیشتمانییەكەی ،ئەمەش هەموان دەخاتە بەردەم  بەرپرسیارێتییەك كە هەولەَكانمان زیاتر بكەین  لە پێناوی زەمینە سازیی بۆ ئەوەی ئەم كۆ دەنگییە نیشتمانییە لەم هەلومەرجی ناخۆشییەدا هەورازتر ببەین و بیكەینە بەرجەستە كردنی  فاكتەرەكانی یەكگرتن و لابردنی  هەر كۆسپێك كە كۆمەڵ لە یەك جیا بكاتەوە یان  دابەشی  دەكات.

هاوپشتیی گەلەكەمان بە جیاوازیی پێكهاتەكانیەوە لەگەڵ برا ئێزدییەكان و پێشتریش لەگەڵ   مەسیحییەكان   نمونەیكی درەوشاوەی ئەو یەكبون و یەكێتیەن، دەبا ئەم نمونانە بكەین سەرمەشق و رێنما بەرەو ئاسۆیەكی نیشتمانیی ئازاد ی یەكگرتو  كۆكەرەوەی  هەمو  ئەو ئیرادانەی كە  یەكمان دەخات ل سەنگەری یەك عیراقدا دژی تێرۆر و توندڕەویی و توندوتیژیی و تەكفیریی.

لێرەوە پاڵەوانێتیی مەزنی ئێزیدییەكان بەرز رادەگرم، ستایشی ئازایتیی و خۆڕاگریی ژنانی ئێزدیی دكەم كە گیرۆدی دەستی تێرۆریستان بون و بەرگریی كرد و ورەی جنەگی پیرۆز بەرز كردەوە  دژی دڕندەكانی تیرۆر  .

سڵاو بۆ شەهیدكانمان و چاكبونەوەی هەرچی زوتریش بۆ بریندارەكان  

سەركەوتن بۆ قارەمانەكانمان
پێشكەوتن و ئارامیی  و ئاشتیی بۆ عیراق و عیراقیەكان."

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket