riklam

پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا: نابێت توركیا پشت به‌ جه‌نگ ببه‌ستێت

جیهان 08:36 PM - 2015-08-03
توركیا پێویستی به‌سه‌رۆكێكه‌پشت به‌جه‌نگ نه‌به‌ستێ

توركیا پێویستی به‌سه‌رۆكێكه‌پشت به‌جه‌نگ نه‌به‌ستێ

سه‌رۆكی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا له‌بری ئه‌ردۆگان پێویستی به‌سه‌رۆكێكه‌پشت به‌جه‌نگ نه‌به‌ستێ.

سه‌رۆكی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ده‌گرێت و ده‌ڵێ توركیا پێویستی به‌سه‌رۆكێكه‌ متمانه‌ نه‌كاته‌ سه‌ر شه‌ر..ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ به‌هێز ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پینێ.. بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆسه‌ر كورد كه‌وتۆته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی زۆری كوردو سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا.

سه‌رۆكی پارتی سه‌وزه‌كان (جه‌م ئوزده‌میر) به‌توندی ره‌خنه‌كانی ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆگان ده‌كات وپێی وایه‌ ئێستا ئه‌ردۆگان ته‌نیا ئیشی ئه‌وه‌یه‌ خۆی به‌هێزبكات به‌بێ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی داعش بكات..!!

جیم ئوزده‌میر به‌بۆنه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بۆسه‌ر كورده‌كان ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆگان ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی كه‌ توركیاپێویستیه‌تی سه‌رۆكێكه‌ متمانه‌ نه‌كاته‌ سه‌ر جه‌نگ و ماڵوێرانی به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.

 ئۆزده‌میر له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ZDF ده‌ڵێ ئه‌ردۆگان ته‌نیا ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌مانه‌وه‌یدا بپارێزێ ئه‌وه‌ ترسناكه‌ له‌راستیدا به‌ناوی دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی ئیسلامی ناسراو به‌داعشه‌وه‌ توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ركورد له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌دژی داعش شه‌ریان كردووه‌، ئۆزده‌میری سه‌رۆكی پارتی سه‌وزه‌كان داوای له‌هاوپه‌یمانه‌ رۆژئاواییه‌كانی ده‌كات توركیا بخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و ده‌ڵێ وه‌ك چۆن له‌ناتۆدا ماف هه‌یه‌ ئه‌ركیش هه‌یه‌و ئێستا بوارێكی واقعی له‌به‌رده‌مدا نییه‌ بۆ به‌ئه‌ندام بوونی توركیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا ئه‌گه‌رچی به‌كراوه‌ییش ده‌مینێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ پێشتریش ئۆزده‌میر ره‌خنه‌ی له‌هێرشی سه‌ربازی توركی گرتبوو پێی وابوو ئێستا توركیا بۆته‌پاكستانێكی بچكۆله‌، له‌كۆتایی ئه‌و راپۆرته‌دا كه‌ ZDF بڵاویكردۆته‌وه‌ نوسیویه‌تی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیادا بۆسه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌باكوری عیراق هه‌شت كه‌سی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون، توركیاش ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket