riklam

میديای ئەڵمانیا: ئەردۆگان دەیەوێت كوردەكان پەلكێشی شەڕی پەكەكە بكات

جیهان 07:52 PM - 2015-08-03
توركیا هەرچی لەدەستی بێت بۆ بەرگری لەخۆی دەیكات

توركیا هەرچی لەدەستی بێت بۆ بەرگری لەخۆی دەیكات

شپیگل ئۆنلاین بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا دەیەوێت كوردەكانی هەرێمی كوردستان  بۆ ئەو شەڕە پەلكێش بكات كە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرپایكردوە. راشیگەیاندوە: توركیا هەرچی لەدەستی بێت بۆ بەرگری لەخۆی دەیكات و هێرشەكانی بەردەوام دەبێت، ئەم زانیاریانەی شپیگل بەڕاگەیاندنەكانی توركیاو لێدوانەكانی سەرۆكی ئەو وڵاتە بارگاویە.

راپۆرتەكە نوسیویەتی سوپای توركیا تائێستا توانیویانە ٢٦٠ كەس لەچەكدارانی پەكەكە لەمیانەی ئەوهێرشە ئاسمانیانەوە بكەنە قوربانی، ئەوەشی خستوەتەڕوو كە سەركردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان  بوەتە سێ  بەشی بچوك بچوك، یەكێكیان لەباكوری عیراقن و ئەوانی تر لەسوریاو ئێران، ئەوەشی وتوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان كەپێشتر باكوری عیراق بووە داوایكردوە سنورێك بۆ ئەو بۆردومانانەی فڕۆكەكانی توركیا دابنرێ، لەكاتێكدا كە توركیا بەردەوام پارتی كرێكارانی كوردستان بۆردومان دەكات و چەكدارەكانی پەكەكەش هێرشەكانی بۆ سەر سەربازان و پۆلیسی توركیا دەستپێكردوەو دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیان لەبەرەبەیاندا لەخوارووی رۆژهەڵاتی بدلیس تێكشكاندوەو ئاگریان تێبەرداوە بەبێ ئەوەی زیان بەسەربازەكان گەیشتبێ، هەروەها پەكەكە هێرشیان كردوەتە سەر نەخۆشخانەیەكی سەربازی لەخوارووی رۆژهەڵاتی توركیا.

شپیگل ئەوەشی رونكردوەتەوە لەوكاتەوەی كە هێرشی تیرۆریستی بۆسەر پیرسوس رویدا ناكۆكیەكانی نێوان دەوڵەتی توركیا و شۆڕشگێڕانی كورد پەرەی سەندوە، لەكاتێكدا هەریەك لەحكومەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان بێ ئاگایی خۆیان لەو كردەوە تیرۆریستیە راگەیاندو ئیدانەیان كردو دواتر دەركەوت كە تیرۆریستانی داعش ئەنجامیانداوەو هێرشی سەر جەندرمەش لەلایەن پەكەكەوە كاردانەوەی  هێرش و بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا بووە بۆ سەر پێگەكانیان لەعیراق وتوركیا.

 لەكۆتایی راپۆرتەكەیدا شپیگل رایگەیاندوە: سەركردایەتی ئەنقەرە رێگردە بێ لەدروستبوونی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیری سەربەخۆیی لای كوردەكانی توركیا، لەكاتێكدا كە هەریەك لەپارتی كرێكارانی كوردستان و ئەردۆگان لە ساڵی ٢٠١٣ وە پرۆسەی ئاشتیان راگەیاند بوو.

PUKmedia شەهاب عوسمان- ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket