كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا: ئه‌و تاوانبارانه‌ش دادگایی بكرێن كه‌بونه هۆی كاره‌ساتی شه‌نگال
جینۆساید 07:47 PM - 2015-08-03ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال
له راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای (ی.ن.ك)دا: ده‌بێ جگه لهداعشهكان ئه‌و تاوانبارانه‌ش دادگایی بكرێن كه‌بونه هۆی كاره‌ساتی شه‌نگال.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال تراژیدیای جینۆسایدكردنی ئێزدیه‌كانه‌وه كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا وێرای ده‌ربڕینی هاوسۆزی خۆی بۆ ئێزدییه‌كانی شه‌نگال داواش ده‌كات تاوانباران ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون دادگایی بكرێن و ژیانی ئاوره‌كان باش بكرێت و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌نگال بده‌ن و رێگه بگرن كه توركیا ئهنجدهكانی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا جێبه‌جێبكات، داوا ده‌كات ئه‌سیره‌كانی ژێرده‌ستی داعش رزگاربكرێن و به‌كردار نه‌ك به‌قسه هه‌نگاوی جدی بۆبنرێت، له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه هه‌وڵه‌كان چربكرێنهوه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی شه‌نگال و سڵاویش ده‌نێرن بۆ شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌ئێستا لهرووبهڕووی به‌رده‌وامدان له‌ناوچه‌ی شه‌نگال..داواش ده‌كه‌ن كار بۆ ئه‌وه‌بكرێ ناوچه‌ی شه‌نگال له‌لایه‌ن ئێزدیه‌كان خۆیانه‌وه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حزبی به‌ڕێوه‌ببرێ..ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌یه:
له‌یادی كاره‌ساتی پڕتراژیدیاو جینۆسایدی ئێزدیه سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان وناوچه‌ی شه‌نگال-دا ئه‌ندام وكادرو لایه‌نگرانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆشههیدهكان و قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته داده‌نه‌وێنێت و هیواداریشه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی دیل و ئه‌سیرو بێسهرو شوێنه‌كان بخرێنه گه‌ڕو ناوچه‌ی شه‌نگال له‌چه‌ته وه‌حشیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش به‌ته‌واوی پاكبكرێته‌وه..به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا كهساڵیادی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه هێشتا به‌هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیلی ئێزدی ئه‌سیرو زه‌لیلی ده‌ستی داعشن، به‌داخه‌وه هێشتا به‌شێكی ناوچه‌ی شه‌نگال به‌ده‌ست داعش و ناوچه‌كه به‌رده‌وام له‌به‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردایه، به‌هه‌زاران له‌ژن ومنداڵ، گه‌نجان وپیرو په‌ككه‌وته ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون و له رۆژگارێكی سه‌ختدا ده‌ژین!!جگه‌له‌وه‌ی كه‌كاره‌ساتی شه‌نگال برینێكی قوڵی كردهجهستهی ئێزدیه‌كان و خاكی كوردستانه‌وه كه‌چی تائێستا ئه‌وانه‌ی كهتاوانبارن له‌گوڵ كاڵتریان پێ نه‌وتراوه، ئه‌وه برینێكی قوڵه كهئێزدیهكانی ناوچه‌كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه داوایان له‌ده‌سه‌ڵات و هێزی ناوچه‌كه كردبوو كه‌چه‌كیان بده‌نێ تاخۆیان به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن به‌داخه‌وه پێیان وتبوون قابیله ئێمه به‌هه‌شت هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه نه‌توانین به‌رگری بكه‌ین ئێوه به‌هه‌زارو 500 كه‌سه‌وه ده‌توانن..؟ كه‌چی به‌رپرسه‌كانی ئه‌و هێزه نه‌ك ههربهرگریان نه‌كرد بگره به‌هه‌موو هێزهكهیانهوهپاشهكشهیانكرد له‌وه‌ش زیاتر به‌شێكی چهكهكانیشیان كهوتهدهستی داعش وپشتیانكرده خه‌ڵكی سڤیل و بوه هۆی رودانی ئهوتراژیدیاو مه‌رگه‌ساته..خۆگه‌ر هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ومقاوهمهی ئێزدییه‌كانی ناوچه‌كه خۆیان نه‌بوایه كاره‌ساته‌كه له‌وه‌گه‌وره‌تر ده‌بوو ئێستاشی پێوه‌بێت ئه‌وهێزانه به‌رگری له‌ناوچه‌كه ده‌كه‌ن ومژدهبهخشی گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی شه‌نگالن بۆ سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌داخه‌وه لهسهروبهندهی ئه‌وكاره‌ساته كه‌به‌شه ئابڕوبه‌ره‌كه‌ی بهردهسهڵاتی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت!!هیچ بهڵێنێكیشیان نه‌برده‌سه‌ر لهلێپرسینهوهی ئه‌و كه‌سانه‌دا كهكهمتهرخهم بوون..!ئێمه له‌م یاده‌دا رایده‌گه‌یه‌نین وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌نگال هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئێشوئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی شه‌نگال و ئێزدیهكانداین..ئێزدیه‌كان سه‌ربه‌رزترین پێكهاته‌ی كوردستانن و به‌درێژایی مێژوو چه‌ندینجار زوڵمیان لێكراوه، به‌ڵام له‌مێژوودا سه‌ربه‌رزانه پاریزگاریان له‌ئاین و كلتوری خۆیانكردووهو ته‌سلیم به‌شمشێری رۆژگار نه‌بوون..
خوشك و برایانی هێژا
له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال-دا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی ئێزدیه‌كانی كوردستان و جیهان داواده‌كه‌ین له‌سه‌رئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت تاوانباران، ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبوون و بونه هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته دادگایی بكرێن، داوا ده‌كه‌ین ئهوئێزدیه ئه‌سیرانه‌ی ژێرده‌ستی داعش به‌زوترین كات رزگاربكرێن، داواده‌كه‌ین شه‌نگال ئازادبكرێ و رێگه نه‌ده‌ن توركیا ئه‌جنده‌ی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا جێبه‌جێبكات، چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان ئهوهدهگهیهنن كه‌توركیا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی رێگره له‌به‌رده‌م رزگاركردنی شه‌نگاڵدا، داواده‌كه‌ین ژیانی ئاواره‌كان باش بكرێت‌و پێداویستیه‌كانیان بۆدابینبكرێ، داواده‌كه‌ین له‌رێگه‌ی حكومه‌تی عیراق و وڵاتانی دۆسته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كه‌یسی ئێزدیه‌كان له‌جیهاندا به‌جینۆساید بناسرێ، داواده‌كه‌ین شه‌نگال بكرێته ناوه‌ندی ئیداره‌یه‌كی سهربهخۆو له‌لایه‌ن خودی ئێزدیه‌كان خۆیانه‌وه به‌رێوه‌ببرێ دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی، داواده‌كه‌ین تۆڵه‌ی شه‌نگال لهداعشهكان ته‌نیا له‌قسه‌ی باق و بریقی هه‌ندێك به‌رپرسدا نه‌مینێ..
سه‌ربه‌رزی بۆ ئهوپێشمهرگهو شه‌ڕڤانانه‌ی كه‌ئێستا له‌شه‌نگال لهروبهڕووبونهوهی به‌رده‌وامی داعش دان..سه‌ربه‌رزی بۆ ئێزدیه‌كان ..ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال به‌رز راده‌گرین و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیده‌كان
PUKmediaشه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22