riklam

گه‌ریلا شه‌نگال بۆ داعش ده‌كاته‌ دۆزه‌خ

کوردستان 07:29 PM - 2015-08-03
ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژراون

ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژراون

له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شنگالدا هێزه‌كانی گه‌ریلا و هێزه‌كانی شه‌هید خه‌یری له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو قه‌زای شه‌نگال چه‌ند چالاكیه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و نزیكه‌ی 15 تییرۆرست كوژراون. 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا له‌ قه‌زای شه‌نگال به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڕه‌كی بارێ و سێلێ دوای چاودێریكردنی جوڵه‌ی تیرۆرستان به‌رۆكێت هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر تیرۆرستان و زیانی زۆریان ڵێگه‌یه‌نراوه‌. 

 

وتیشی: هه‌روه‌ها له‌ ناوه‌ندی قه‌زاكه‌ به‌ قه‌ناس و دۆشكه‌ و ئاربیجی ته‌قه‌ له‌ تیرۆرستان كراوه‌و ئۆتۆمبێلێكیان سوتێنراوه‌ كه‌ پێده‌چێت حه‌وت تیرۆرستی تێدابێت و هه‌موویان كوژرابن. 

 

رونیشكرده‌وه‌: به‌هۆی ئه‌و چالاكیانه‌وه‌ داعش له‌ناو قه‌زای شه‌نگال شپرزه‌ بووه‌و بۆ زیاتر له‌ یه‌ك سه‌عات هیچ جوڵه‌و ده‌ركه‌وتنێكیان نه‌بووه‌. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket