riklam

ئێزیدی و شه‌به‌ك یادی شه‌نگال ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 06:10 PM - 2015-08-03
.

.

دوای چه‌ندین مانگ ئاواره‌بوونی كوردانی ئێزیدی و شه‌به‌ك و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌زێدی باپیرانیان به‌هۆی په‌لاماره‌كانی تێرۆرستانی داعش و ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و رفاندنی ژن و منداڵه‌كانی یه‌زیدی و راپێچكردنیان و گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانه‌كانی موسڵ و ئه‌نبار، له‌بیره‌وه‌ری ئه‌و ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌دا خێزانه‌كانی ئێزیدی و شه‌به‌ك كه‌ ئێستا به‌شێكیان ئاواره‌ن و له‌كه‌مپی عه‌ربه‌ت نیشته‌جێن مه‌راسیمێكیان رێكخست و فرمێسكیان بۆ دووری ئازیزانیان رشت و خوازیاربوون دوای یاده‌كه‌یان پڕۆسه‌ی یه‌كجاری رزگاركردنی شه‌نگال به‌ڕێوه‌بچێت و ناوچه‌كه‌ له‌تیرۆرستان پاكبكرێته‌وه‌و جارێكیتر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان دوور له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی تێرۆرستان ژیانی ئاساییان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

له‌مه‌راسیمی ساڵیادو بیره‌وه‌ری كاره‌ساتی شه‌نگالدا، دوای خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی ئێزیدی و شه‌به‌ك و شه‌هیدانی تری گه‌له‌كه‌مان، چه‌ند وتارێك خوێنرانه‌وه‌.

له‌وتاری نوێنه‌ری یه‌زیدیه‌كان و شه‌به‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی په‌لاماره‌كانی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی شه‌نگال، داوا له‌پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان كرا كه‌ هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی یه‌كجاری تیرۆرستان له‌ناوچه‌كانی شه‌نگال ده‌ستپێبكه‌ن و هه‌وڵی ئازادكردنی به‌ندكراوه‌كانی ئێزیدیه‌كان بده‌ن، هاوكات داوایان له‌وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد كه‌ هاریكاری هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان بن له‌پڕۆسه‌ی ئازادكردنی شه‌نگالدا.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند پارچه‌ شیعرێك بۆ یادی شه‌نگال خوێنرایه‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا نمایشێكی شانۆگه‌ری له‌لایه‌ن كوردانی ئێزیدی و شه‌به‌كه‌وه‌ پێشكه‌شكرا، ناوه‌ڕۆكی شانۆگه‌رییه‌كه‌ گوزارشتبوو له‌تاوانه‌ وه‌حشیگه‌رییه‌كانی تیرۆرستانی داعش.

مه‌راسیمی مه‌رگه‌ساتی شه‌نگال ده‌رفه‌تێك بوو كه‌ خێزانه‌كانی ئێزیدی و شه‌به‌ك دوای چه‌ند مانگ له‌دووری شه‌نگال و ئاواره‌بونیان و دابڕانیان له‌خاك و ئاوی ناوچه‌كانیان، داوا له‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئێزیدییه‌كان و شه‌به‌ك و مه‌سیحییه‌كان له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسرێن.

PUKmedia ئاكۆ ئه‌مین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket