riklam

كاره‌ساتی شه‌نگال هیچی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌متر نییه‌

کوردستان 05:29 PM - 2015-08-03
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-8-2015 له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌ بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هاووڵاتیانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رپرسانی حزبی و حكومی شاره‌كه‌ له‌مه‌راسیمێكدا ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال به‌رز راگیرا.

له‌و ساڵیاده‌دا، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان داوایانكرد هه‌رچی زووتره‌ قه‌زای شه‌نگال له‌تیرۆرستانی داعش پاكبكرێته‌وه‌و كاربكرێت بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شه‌نگال و پاراستنی هاووڵاتیانی یه‌زیدی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه‌ بكرێته‌ سه‌ریان.

هه‌ر له‌و ساڵیاده‌دا، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وه‌كو هاوسۆزییه‌ك ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌نگالدا هاتووه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆیاندا هاتووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket