riklam

هاوپه‌یمانان 24 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

عیراق 04:58 PM - 2015-08-03
هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر داعش به‌رده‌وامییان هه‌یه‌

هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر داعش به‌رده‌وامییان هه‌یه‌

هاوپه‌یمانان 24 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 3-8-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 18 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و رومادی ئه‌نجامدراون.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 6 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.

 PUKmedia ئاژانسه‌كان

   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket