riklam

ته‌ئكید له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:27 PM - 2015-08-03
به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت

به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت

ئه‌مڕۆ 3-8-2015، د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی ئازاد جندیانی پێشوای كرد له‌ ئه‌یاد سامه‌رائی سكرتێری گشتی حزبی ئیسلامی عیراقی و وه‌فدێكی یاوه‌ری .
 
له‌دیداریكدا باس له‌ دواپێشهاتوو رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا به‌ تایبه‌تی به‌گژاچونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ لایه‌ن هێزی پیشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی .

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌ پێویست زانرا كه‌ كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ به‌رێگای دیالۆگ و به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستور چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی بۆ بكرێت تا له‌ خزمه‌ت سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان و عیراقدا بێت، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی ئیسلامی عیراق كرده‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket