riklam

سلێمانی.. یه‌كێتی رۆشنبیرانی رۆژئاوا دامه‌زرێنرا

ئەدەب وهونەر 03:53 PM - 2015-08-03
یه‌كێتی رۆشنبیرانی رۆژئاوا

یه‌كێتی رۆشنبیرانی رۆژئاوا

له‌كۆنفرانسێكدا له‌ژێر ناونیشانی (رۆژئاوا.. قیبله‌ی هه‌ستیاری و هه‌ڵوێست)، (روج آفا.. قبله‌ الاحاسیس والمواقف) له‌ شاری سلێمانی، یه‌كێتی رۆشنبیرانی رۆژئاوای كوردستان لقی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرێنراو فه‌تحوڵڵا حسێنی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا.

یه‌كێتی رۆشنبیرانی رۆژئاوای كوردستان لقی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆتایی به‌ یه‌كه‌م كۆنفرانسی خۆی هێناو به‌ ئاماده‌بوونی نوخبه‌ی رۆشنبیرانی رۆژئاوای دانیشتووی هه‌رێم، له‌ به‌پێی یاساو رێنمارییه‌كان له‌ كۆتایی كۆنفرانسه‌گه‌دا (8) كه‌س بۆ سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كارگێری یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌ڵبژێردران له‌وانه‌:

فه‌تحوڵڵا حسێنی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌.

رۆشن قاسم وه‌ك جێگری سه‌رۆك.

هۆشه‌نگ ده‌روێش وه‌ك وته‌بێژی ره‌سمی و لێپرسراوی راگه‌یاندن.

حاجی عفرینی وه‌ك به‌رپرسی دارایی یه‌كێتییه‌كه‌.

نارین دیركی به‌رپرسی چالاكییه‌كان.

هۆزان عفرینی و مه‌سعود میران به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان.

شیراز حفتاو وه‌ك راوێژكاری یاسایی. 

ئاماده‌بووان له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی گفتوگۆو راگۆڕینه‌وه‌دا چۆنێتی دامه‌زراندن و ئامانجه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌یان به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ئه‌وروپا له‌وانه‌ ئه‌حمه‌د حسێن و حه‌لیم یوسف و مه‌حمود داود، هه‌روه‌ها منیر شێخی نوێنه‌ری لقی ئامه‌د تاوتوێكرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket