riklam

خوێندنی باڵا رێز له‌قوربانیانی كاره‌ساتی شه‌نگال ده‌گرێت

کوردستان 02:39 PM - 2015-08-03
.

.

بۆ رێزگرتن له‌گیانی قوربانیانی كاره‌ساتی شه‌نگال، هاوشانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگالدا، به‌ئاماده‌بوونی راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت وه‌ك وه‌فایه‌ك و رێزگرتنێك بۆ گیانی قوربانیانی كاره‌ساتی شه‌نگال، بۆ ماوه‌ی پێنچ خوله‌ك بێده‌نگیان نواندو هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و جینۆسایدكراوانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌بڕی.

جێی باسه‌، له‌ڕێكه‌وتی 3-8-2014 رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر ئه‌و شاره‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شه‌نگالدا گرت و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سنوره‌كه‌یان به‌تایبه‌ت له‌كوردانی ئێزیدی جینۆسایدو ده‌ستگیركردو به‌هه‌زاران كه‌سی تریشیان ئاواره‌و ده‌ربه‌در كرد.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket