riklam

ستیان له‌ هۆنگ كۆنگ هه‌را ده‌نێته‌وه‌

هەمەرەنگ 01:54 PM - 2015-08-03
ژنێك به‌ناوی نگ لای یینگ به‌ ستیان په‌لاماری پۆلیسێكی داوه‌

ژنێك به‌ناوی نگ لای یینگ به‌ ستیان په‌لاماری پۆلیسێكی داوه‌

له‌ میانی خۆپیشاندانێك له‌ وڵاتی هۆنگ كۆنگ ژنێك به‌ناوی نگ لای یینگ به‌ ستیان په‌لاماری پۆلیسێكی داوه‌و دادگاش سزای سێ مانگ و نیو زیندانی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌دا سه‌پاندووه‌.

به‌ ده‌یان پیاو و ژنی هۆنگ كۆنگ به‌ له‌به‌ركردنی ستیان پشتیوانیان بۆ نگ لای یینگ ده‌ربڕی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌و بڕیاره‌ی دادگا ده‌ربڕی.

نگ لای یینگ ته‌مه‌ن 30 ساڵان له‌وباره‌یه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ ویستویه‌تی جانتاكه‌ی بفڕێنێت و پۆلیسه‌كه‌ی ده‌ستی بۆ مه‌مكی بردووه‌و ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ری و له‌به‌رامبه‌ردا پۆلیسه‌كه‌ وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی قسه‌ی ژنه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و ژنه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ ستیان هێرشی كردۆته‌ سه‌ر.


دادگای هۆنگ كۆنگ نگ لای یینگ-ی به‌ سێ مانگ و نیو زیندان سزاداوه‌. 


PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket