riklam

لافاو له‌ میانمار نزیكه‌ی 50 كه‌س ده‌كوژێت

جیهان 01:43 PM - 2015-08-03
زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون

زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون

به‌ هۆی بارانبارینی وه‌رزی و دروستبوونی لافاو له‌ ولاتی میانمار تائێستا 46 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ بوون.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باران بارین له‌ میانمار كه‌ به‌ بارانی وه‌رزی ناوی ده‌ركردووه‌ لافاوی لێ دروستبووه‌ زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌س به‌هۆی داڕمانی خانووه‌كانیان ئاواره‌ بوون و به‌ ده‌یان پردو شه‌قام له‌ ناوچوون و هه‌زاران دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی زیانی پێگه‌یشتووه‌و تائێستاش 46 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ئاماره‌ كوژراوه‌كان له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كان باس له‌ كوژرانی 60 كه‌س ده‌كه‌ن.

تین سین سه‌رۆك كۆماری میانمار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ كۆمه‌ك به‌ زیان كه‌وتووان گرتۆته‌به‌ر.

میانمار وڵاتێكی هه‌ژارنشینه‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه‌ كه‌ خاوه‌نی ئابوورێكی بێهێز و هه‌ژاره‌و به‌ وته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ هانای ئه‌و وڵاته‌وه‌ نه‌چن كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ له‌ میانمار ڕووده‌دات.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket