riklam

ئه‌ندازیاره‌ ئۆزبه‌كیه‌كه‌ی داعش كوژرا

عیراق 01:36 PM - 2015-08-03
یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شاره‌زایانی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل

یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شاره‌زایانی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل

یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شاره‌زایانی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل له‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ ئه‌نبار كوژرا.

جه‌بار مه‌عموری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌پارێزگای دیاله‌ به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند:  هێزه‌  هاوبه‌شه‌كان له‌ بۆسه‌یه‌كدا توانیان نه‌بیلۆف ئۆزبه‌كی و یاریده‌رێكی له‌ گوندێكی ناحیه‌ی سه‌قلاویه‌ی ئه‌نبار بكوژن.

وتیشی: ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆرسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین  شاره‌زایانی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل كه‌ شاره‌زایی له‌ بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌دا هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ڵگری چه‌ندین ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی بوون، هه‌روه‌ها به‌رپرسی یه‌كه‌ ناوخۆییه‌كانی داعشه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئاشكراشیكرد كه‌ نه‌بیلۆف ئۆزبه‌كی له‌ شاری ره‌قه‌ی سوریاو  له‌ بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و به‌ره‌و پێشبردنی توانا جه‌نگییه‌كانی داعش له‌ ئه‌نبار رۆڵی باشی بینیوه‌.

 

PUKmedia و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket