riklam

توڕێكی تیرۆرستی ده‌ستگیرده‌كرێت

کوردستان 01:23 PM - 2015-08-03
چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌نجامداوه‌

چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌نجامداوه‌

له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌ قه‌زای گرێ سپی تۆڕێكی تیرۆرستی سه‌ربه‌ داعش ده‌ستگیركرا. 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی تۆڕه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی شانه‌ی نوستوو هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستین . 

 

رونیشكرده‌وه‌: چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیان به‌رامبه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی خۆرئاوا ئه‌نجامداوه‌ و ژماره‌یان سێ كه‌سه‌، به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندامێكیان به‌ره‌و خاكی توركیا هه‌ڵاتوون. 

سه‌رچاوه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ : كه‌ناوی تیرۆرسته‌كان پێكهاتوون له‌ عیسا حسێن ته‌مه‌ن 23 ساڵان، عه‌لا سه‌فرانی ته‌مه‌ن 24 ساڵان ، عه‌زیز سه‌فرانی ته‌مه‌ن 26 ساڵان . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket