riklam

ئێران 550 فڕۆكه‌ ده‌كرێت

جیهان 12:42 PM - 2015-08-03
ساڵانه‌ 90 فڕۆكه‌ی ئێرباس و ئۆئینگ ده‌كڕێت

ساڵانه‌ 90 فڕۆكه‌ی ئێرباس و ئۆئینگ ده‌كڕێت

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای فڕۆكه‌وانی ئێران رایگه‌یاند: ئێران ساڵانه‌ 90 فڕۆكه‌ی ئێرباس و بۆئینگ ده‌كڕێت و به‌ رێژه‌ی هێڵی فڕۆكه‌وانی ئێران زیاد ده‌كرێت.

محه‌مه‌د خوا كه‌ره‌می رایگه‌یاندووه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایی سه‌ری گرت به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ سزای كڕین و به‌ كرێگرتنی فڕۆكه‌ له‌سه‌ر ئێران لابراوه‌و تاران ده‌توانێت فڕۆكه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه‌ ئێران به‌ سه‌دان فڕۆكه‌ ده‌كرێت.

 جێی باسه‌ ده‌زگای كه‌ هێڵی ئاسمانی ئێران ساڵانێكه‌ به‌ هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تووشی زیان بووه‌و به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئێرانی تائێستا 60%ی فڕۆكه‌كانی ئێران له‌ كار كه‌وتوون.
 
خوا كه‌ره‌می راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا ئێران ساڵانه‌ 90 فرۆكه‌ی تازه‌ ده‌خاته‌ ناو بازنه‌ی فرۆكه‌كانی ئێرانه‌وه‌.

هاوكات عه‌لی ره‌زا جه‌هانگیریان جێگری وه‌زیری رێگه‌وبانی ئێران رایگه‌یاندووه‌: پرۆژه‌یه‌كیان بۆ كڕینی 550 فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی و نه‌فه‌رهه‌ڵگر تاوتوێ كردووه‌و تا 20 ساڵی ئاینده‌ ئێران ئه‌و رێژه‌ له‌ فڕۆكه‌ ده‌كڕێت و ده‌خرێنه‌ ناو هێڵی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket