riklam

له‌ شه‌ڕی ناوخۆی داعش ئه‌میرێك و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران

عیراق 10:27 AM - 2015-08-03
.

.

به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان تیرۆرستانی داعش ئه‌میرێك و براكه‌ی و 18 تیرۆرستی ديكه‌ كوژران.
 
غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنێ 2-8-2015 شه‌ڕوپێكدادانی تیرۆرستانی داعش له‌ ناوخۆیاندا له‌ قه‌زای شه‌رگات روویدا.


وتیشی: غه‌سیس ئیبراهیم موراد جبوری ئه‌میری قه‌زای شه‌رگاتی داعش و محه‌مه‌د ئیبراهیم جبوری برای و 18 تیرۆرستی ديكه‌ له‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا كوژران.

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی هۆكاری شه‌ڕوپێكدادانی ناخۆی داعشی بۆ ده‌سه‌ڵات و پاره‌ گه‌ڕانده‌وه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket