3ی ئاب جینۆسایدكردنی شه‌نگال..كێ.. چی.. چۆن ؟؟؟؟؟
جینۆساید 08:05 PM - 2015-08-02.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3/8/2014 دوای هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر قه‌زای شه‌نگال.. له‌دوای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له‌نێوان تیرۆرستان و هه‌ندێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و قه‌زایه، دواجار له‌لایه‌ن داعشه‌وه توانرا شه‌نگال داگیربكرێت و به‌شێك له‌هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش كه زۆرینه‌ی زۆری ئێزیدی بوون له‌ترسی كاره قێزه‌ونه‌كانی تیرۆرستان به‌ره‌و چیای شه‌نگال هه‌ڵهاتن و به‌شێك له‌دانیشتوانی قه‌زاكه‌ش كه‌وتنه ده‌ست چه‌كداره بێبه‌زه‌ییه‌كانی داعش و به دڕه‌نده‌ترین شێوه پیاوه‌كانیان شه‌هیدكران و كچ و ژنه ئێزیدییه‌كانیش كرانه سه‌بایاو بازرگانی كرین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كراو ده‌بران بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستاندابوو له سوریا‌و عیراق، به‌شێكی تر له‌و كچ و ژنانه‌ش كرانه دیاری بۆ سه‌ركرده‌و ئه‌میره‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
هێرش كردنه سه‌ر شه‌نگال و داگیركردنی و ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی گه‌وره دژ به ئێزیدییه‌كان ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی لێكه‌وته‌وه:
له‌ئێستادا شه‌نگال كه‌وتۆته ده‌ست تیرۆرستانی داعش
له‌یه‌كه‌م لێدواندا بۆ ماڵپه‌ڕی PUKmedia خێری شه‌نگالی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كتێیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له قه‌زای شه‌نگال به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه پاشه‌كشێیان كرد، له‌دوای كه‌مێك روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی لیوای مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی، ئه‌وانیش له‌به‌ر كه‌می ژماره‌یان و له‌دوای چه‌ندین شه‌هید پاشه‌كشێیان كرد، بۆیه له‌ئێستادا قه‌زای شه‌نگاڵ كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش و ئاڵای داعش له‌سه‌ر به‌شكێی زۆر له‌دام و ده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان هه‌ڵكراوه‌و هاووڵاتیانی ئه‌و قه‌زایه‌ش كۆچیان كردوه بۆ پارێزگای دهۆك و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان.
چیدی شه‌ڕی به‌رگری دادمان نادات
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ داگیركردنی شه‌نگالدا به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ده‌ركردو تێیدا ئاماده‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌ڕبری بۆ هه‌موو یارمه‌تییه‌كی ئه‌و قه‌زایه‌و به‌رگری لێكردنی و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتییه ئێزیدیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه چیدی شه‌ڕی به‌رگری دادمان نادات، ته‌نانه‌ت به‌رگری له‌قازانجی داعشه‌كانیشه، رێگای راست و دروست ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه كۆنه په‌رستانه ده‌بێ به‌هێرشی فراوانی رزگاریخوازانه وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
له‌مێژووی خۆیاندا زۆرجار دووچاری سیاسه‌تی قڕكردن بوونه‌ته‌وه
یه‌كێتی بۆ ئێزدییه‌كان ده‌ڵێت، له‌مێژووی خۆیاندا زۆرجار دووچاری سیاسه‌تی قڕكردن بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌هه‌موو جارێك مه‌ترسیدارتره، چونكه داعشه‌كان و به‌عسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوپێناویانن، به‌چه‌كی هه‌مه‌جۆر، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا، به‌و رقه سه‌له‌فییه‌ی هه‌یانه، ده‌توانن تاوانی زۆر گه‌وره‌تر به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام بده‌ن هه‌ربۆیه، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و كۆمه‌كی پێویستی ده‌ست و برد، له‌م كاته‌دا، بۆ ده‌یان هه‌زاری لێقه‌وماویان كه ئێستا له‌چیای وشك و برینگی شه‌نگاردا خۆیان په‌ناداوه، زۆر گرنگه.
شه‌ڕی لێده‌و هه‌ڵێ له‌قازانجی سیاسی و عه‌سكه‌ری ئێستادا نییه
بۆ دۆخی داگیركردنی شه‌نگال یه‌كێتی هه‌ر زوو رایگه‌یاند، ستراتیژێكی رۆشنی پێویسته، شه‌ڕی لێده‌و هه‌ڵێ، له‌قازانجی سیاسی و عه‌سكه‌ری ئێستادا نییه. شه‌ڕه‌و عیراق و سنوری كوردستانی گرتۆته‌وه، یه‌كچاوبوونی ستراتیژی له‌م شه‌ڕه چاره‌نوسسازه، زۆر گرنگه، بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستی به‌نه‌خشه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌رگیره به‌م شه‌ڕه ترسناكه‌وه، له‌وڵاتانی گه‌وره‌وه، بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و كوردستانیش، راسته ئه‌وانه فرسه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی كاتیان قۆزته‌وه، به‌ڵام شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به به‌رنامه، به‌پشتیوانی خه‌ڵك و دۆستان، له‌دوا ئه‌نجامدا، تیرۆریسته‌كان تێكده‌شكێن، ئه‌م شه‌ڕه چاره‌نوسسازه‌ش ده‌به‌ینه‌وه‌و دوا دوژمنانی دیموكراسیش تێكده‌شكێن.
داواتان لێده‌كه‌م كه به‌رپرسیارێتی مرۆڤایه‌تی و نیشتمانی به‌رامبه‌ریان بنوێنن
هه‌ر له‌دوای روداوی داگیركردنی شه‌نگال و قه‌تڵ و عامی ئێزیدییه‌كان، میر ته‌حسین سه‌عید میری ئێزدیان له‌عیراق و جیهان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای هاوكاری بۆ ئێزدییه‌كانی قه‌زای شه‌نگال و ناوچه‌كانی سه‌ربه‌و قه‌زایه كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی داواكه‌یه‌تی:
داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی فیداڵی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی كوردستان و جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م رێكخراو و ده‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌م، كه یارمه‌تی و هاوكاری هاووڵاتیانی قه‌زای شه‌نگال و ناوچه‌كانی سه‌ربه‌و قه‌زایه و ناحیه‌و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه هاووڵاتیانی ئێزدی تێدا نیشته‌جێن بكه‌ن، داواتان لێده‌كه‌م كه به‌رپرسیارێتی مرۆڤایه‌تی و نیشتمانی به‌رامبه‌ریان بنوێنن و هاوكاری ئه‌و هاووڵاتیانه بكه‌ن بۆ رزگاركردنیان له‌و باردۆخه ناله‌باره‌ی كه‌ئه‌مڕۆ تێیدا ده‌ژین.
له‌مڕۆدا براكانتان پێویستیان به هاوكاری ئێوه‌یه
لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه بنه‌مای ئاینی ئێزدی ئاشتیه‌و سه‌رجه‌م پره‌نسیپه‌كانی پاراستن و مافی مرۆڤی تێدایه‌و رێزگرتنه له‌هه‌موو ئاینه‌كانی جیهان، له هیچ كاتێكدا دژی هیچ لایه‌نێك و مه‌زهه‌بێك نه‌بووه، له‌ئێستادا كاتی ئه‌وه هاتووه به‌لایه‌نێكی مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌وه له‌گه‌ڵ براكانتان له‌موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر بجوڵێنه‌وه‌و له‌مڕۆدا براكانتان پێویستیان به هاوكاری ئێوه‌یه، به‌ناوی خۆم و به‌ناوی ئاینی ئێزدیه‌وه داوایه‌كی مرۆڤانه‌تان لێده‌كه‌م بۆ هاوكاریكردن و ده‌ستگرتنی ئێزدییه‌كان و داوای درێژكردنی ده‌ستی هاوكاریتان لێده‌كه‌ین له‌نزیكترین كاتدا.
چیای شنگال به خۆڕاگری و سه‌ركه‌شی ده‌مێنێته‌وه
هه‌ر له‌دوای داگیركردنی شه‌نگال مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوو رایگه‌یاند ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان هاتووه دڵته‌زێنه‌و گه‌لی كوردستان له‌وه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستبه‌رداری بستێك له‌خاكی كوردستان نابین و شه‌نگال و خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان وه‌ك گلێنه‌ی چاومان ده‌پارێزن و چیای شنگال به خۆڕاگری و سه‌ركه‌شی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و به‌شه ئازیز و ڕه‌سه‌نه‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌ر سه‌ربه‌رزه و ئه‌ركی تاك تاكی ئێمه‌یه شكۆیه‌كه‌ی بپارێزین.
له‌شه‌ڕی تیرۆردا پشتمان به‌گه‌لی كورد‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ستووه
بارزانی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وتیشی، جێگه‌ی داخه كه ئێمه ته‌نیا بووین و كه‌س یارمه‌تی گه‌لی كوردستانی نه‌داوه له‌دژی تیرۆر به‌رگری له‌خۆی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌شه‌ڕی تیرۆر و شه‌ڕانگێزیدا پشتمان به‌گه‌لی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان به‌ستووه و هه‌میشه پابه‌ندی بنه‌ماكانی ئازادیخوازی و كولتووری ڕه‌سه‌نی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی كوردستانی بووین و ئه‌وه خاڵی به‌هێزی سه‌ركه‌وتنمانه به‌سه‌ر دوژمن و دڵڕه‌ش و تیرۆریستان‌دا.
هه‌زاران ژن و منداڵ و پیر له‌چیای شه‌نگال به‌بێ خواردن و ئاو ماونه‌ته‌وه
له 3/8/2014 سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه مرۆییه‌كان و رای گشتی جیهانی كرد، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو، دوابه‌دوای هێرشی گروپه توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، كوردانی ئێزیدی له‌و ناوچه‌یه روبه‌ڕووی شاڵاوێكی تیرۆرستی به‌رفراوان بونه‌ته‌وه‌و به‌دۆخێكی ئێجگار مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕن، هه‌زاران ژن و منداڵ و پیر له‌چیای شه‌نگال به‌بێ خواردن و ئاو ماونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هێزه تیرۆرستیه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراون و هه‌زارانیشیان ئاواره‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه تاوانه‌كانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ، ده‌ستدرێژی، به‌زۆر گۆڕینی ئایین و ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌رستگاكان ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌شنگال رووده‌دات به پێی هه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كاره‌ساتێكی مرۆییه‌و پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی به‌په‌له‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه.
ئه‌وه‌نده له داعشه‌وه نزیكین و ئاگاداری جموجووڵه‌كانیانین
سه‌دان خێزانی قه‌زای شنگال كه كوردی ئێزیدی بوون داوای به هاناوه چوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمیان ده‌كرد له‌و كاته‌داو به وته‌ی ئه‌وان باسیان له‌وه ده‌كرد، ئه‌وه‌نده له داعشه‌وه نزیكین ئاگاداری جموجووڵه‌كانیانین، مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژیمان له‌سه‌ره.
له‌ئێستادا برسی و تینوین
ئه‌حمه‌د شه‌نگالی یه‌كێك له خانه‌واده گیرخواردووه‌كانی ئه‌و كاته راگه‌یاند، ئێمه نزیكه‌ی 100 سه‌رخێزان له‌شێخ قوڕه‌یش و ته‌یره‌ف كه سه‌ر به قه‌زای شنگاله گیرمان خواردووه‌و داعش گه‌مارۆی داوین، له‌ئێستادا برسی و تینوین، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین به زووترین كات رزگاركان بكه‌ن له‌و شوێنه چونگه مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژیمان له‌سه‌ره، هێزه‌كانی یه‌په‌كه له ئێمه نزیكن هیوادارین بتوانن به هانامانه‌وه بێن بۆ ئه‌وه‌ی رزگارمان بكه‌ن.
به‌دۆشكه گوللـه‌بارانی ده‌كه‌ن
گه‌نجێكی تری قه‌زای شه‌نگال راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به كوشتنی ئێزییه‌كان كردووه‌و تا ئێستا 30 كه‌سیان كوشتووه، داعش هاووڵاتیان ده‌گرن و داوایان لێده‌كه‌ن موسڵمان ببن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه نه‌یه‌ت به دۆشكه‌گوللـه بارانی ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه زۆر دووره‌و زه‌حمه‌ته، نه‌توانراوه شتیان بۆ به‌رین
هه‌ر ئه‌و كاته‌ش خدر دۆملی یه‌كێك له‌چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی و یه‌زیدییه‌كان راگه‌یاند، راسته خانه‌واده‌یه‌كی زۆر ئێستا مه‌ترسیان له‌سه‌ره، به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌موو رێكخراوه‌كانی نێوده‌ڵه‌تی و كۆمه‌ڵگانمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وانه بدۆزرێته‌وه له‌و مه‌ترسیه رزگاریان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه زۆر دووره‌و زه‌حمه‌ته، نه‌توانراوه شتیان بۆ به‌رین به‌ڵام سه‌عاتێكی تر به فڕۆكه كه‌لوپه‌لیان بۆ ده‌به‌ین، له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشداین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه رزگارییان بكه‌ین.
پێویسته جیهان فریای ئێزیدیه‌كان بكه‌ون، ده‌یان هه‌زار ئێزیدی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری ئه‌وكاتی نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر داگیركردنی شه‌نگال و خراپی گوزه‌رانی ئاواره‌كان و هاووڵاتیانی ئێزیدی ژێر ده‌سته‌ڵاتی داعش، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌سیبوك داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی جیهان كردوو رایگه‌یاند گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی له‌ئێستادا له‌چیای شه‌نگال روده‌دات و پێویسته جیهان فریایی ئێزیدیه‌كان بكه‌ون، هه‌زاران هاووڵاتی ئێزیدی له‌ترسی داعش ماڵه‌كانیان جێهێشتوه‌و رویان له‌چیای شه‌نگال كردوه، له‌وێ به‌بێ ئاو و نان ماونه‌ته‌وه، پێویسته جیهان هاوكاری به‌په‌له بگه‌یه‌ننه ئێزیدیه‌كان، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دوای چه‌ند سه‌عاتێكی تر ده‌یان هه‌زار ئێزیدی گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و هیچ رێگایه‌كیان نیه بۆ ده‌ربازبوون.
ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال داوای هاوكاری له هێزه‌كانی یه‌په‌گه ده‌كه‌ن
هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیركردنی شه‌نگال و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان له‌توندوتیژی و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌و تیرۆریستانه، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئێزیدیان داوا له‌هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG ده‌كات كه به‌هانای ئێزیدیه‌كانی دانیشتوی شه‌نگاله‌وه بچن.
هێزه‌كه‌ی یه‌په‌گه دژی داعش گه‌یشته شه‌نگال
فورات نیوز بڵاویكرده‌وه هێزێكی YPG بۆ پاراستنی شارۆچكه‌كه‌و كوردانی ئێزیدی گه‌یشتونه‌ته شه‌نگال و له‌ئێستاشدا شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستیه‌كانی داعش ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مه یه‌كه‌مین هێزی یه‌په‌گه‌یه له‌دوای داواكاری ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له‌رۆژئاوای كوردستانه‌وه گه‌یشته شه‌نگال، له‌ئێستاشدا هێزه‌كه‌ی یه‌په‌گه دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردوه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له‌تیرۆریستانی داعش.
كاروانێكی گه‌ریلاكانی PKK له‌بناری قه‌ندیله‌وه ده‌گه‌نه شه‌نگال
داگیركردنی شه‌نگال هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی هێنایه وه‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه وه‌كو هێزێكی كوردی بۆ یارمه‌تی دانی ئێزیدیه‌كان خۆیان گه‌یانده ئه‌و قه‌زایه.
PKK به‌دروشمی به‌رخودانێ شه‌نگالێ به‌رێكه‌وتن
ئامانج ره‌سول به‌رپرسی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی بناری قه‌ندیل سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی كوردستان راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3/8/2014 له‌گوندی سوره‌دێ-ی بناری قه‌ندیل به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی بناری قه‌ندیل ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان به‌دروشمی (به‌رخودانێ شه‌نگالێ) به‌كاروانێكی ئۆتۆمبێلی جۆری میكزه‌مین به‌ره‌و به‌ره‌كانی شه‌ر له‌شه‌نگال و زومار به‌رێكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، گه‌ریلاكان ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 گه‌ریلا ده‌بوو كه سه‌رجه‌میان مه‌شقی نۆ مانگه‌یان له‌بنكه مه‌شقیه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بینیووه و مه‌شقه‌كه‌ش ناوی مه‌شقی شێروانی نوێیه بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ بووه و تایبه‌ت بووه به چۆنیه‌تی شه‌ركردن.
داعش له‌شه‌نگال كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا
داعش له‌گه‌ڵ داگیركردنی قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیكرد به‌كۆمه‌ڵكوژی و چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان شه‌هیدكرد.
هه‌ڵۆ پێنجوێنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا پێشتر به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناوچه‌كه‌دا چه‌كدارانی داعش هێرشیان ده‌ستپێكردووه‌و شه‌ڕو پێكدادانی قورس به‌رده‌وامه، تیرۆریستانی داعش له‌مه‌بده‌ئی خۆیاندا دژی پێكهاته‌ی كورد‌و ئێزدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و كاكه‌ین، بۆیه ئه‌و تیرۆریستانه هه‌ر كه ده‌ستیان گه‌یشته قه‌زای شه‌نگال ده‌ستیانكرد به‌كۆمه‌ڵ كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و له‌گوندی سیپا شێخ خدر له‌ناحیه‌ی گوڵ عوزێرو له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌ستیان گه‌یشتێ كۆمه‌ڵكوژیان كردووه، له‌ناو كێڵگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا خێزان هه‌بووه كه ژماره‌یان 12 كه‌س بووه هه‌ر دوانزه كه‌سه‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه شه‌هیدكردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ناو ناحیه‌ی گول عوزێر كه ناحیه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغه، كه‌وتونه‌ته گیانی هاووڵاتیان و شه‌هیدیان كردوون و خه‌ڵكێكی زۆریان لێ بردوون و به‌گه‌یشتنیان بۆ ناو شه‌نگال كۆمه‌ڵێكی زۆر هاووڵاتیان شه‌هیدكردوه‌و هه‌موو مه‌زارگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ته‌قاندۆته‌وه، به‌تایبه‌ت مه‌زارگه‌ی ئێزدییه‌كان و زوڵم زۆرێكی زۆریان له‌هاووڵاتیانی ئه‌و سنوره كردووه.
داعش له گوندێكی موسڵ 80 ئێزدی سه‌رده‌بڕێت
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه هاوكات خۆی ئێزدیه، له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆرستان بۆسه‌ر ئێزیدییه‌كان رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی داعش له گوندێكی ئێزدی 80 هاووڵاتی ئێزدیان سه‌ربڕیوه، چه‌كداره تیرۆرسته‌كان به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندێكی ئێزدی و دوایان لێكردوون ببنه ئیسلام، به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌یان ره‌تكردوونه‌ته‌وه، دواتر چه‌كدارانی داعش 80 پیاوی ئه‌و گونده‌یان له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ریان بڕیون و دواتر سه‌رجه‌م ژنانی گونده‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر رفاندوه، كه چه‌كداری داعشی بیانی لێیه.
داوایان لێكردوون ببنه ئیسلام
چیرۆكی ئه‌و رووداوه‌یان له چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و گونده‌وه پێگه‌یشتووه كه به ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشییه‌كی زۆر رایانكردوه‌و خۆیان ده‌ربازكردووه، چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش ماوه‌ی پێنج رۆژ ته‌وقی ئه‌و گونده‌یان داوه‌و زۆریان لێكردوون كه ده‌بێت ببنه ئیسلام، به‌ڵام دانیشتوانی گونده‌كه داواكه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه یه‌كێكه له‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی داعش له ماوه‌ی داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئێزدی هێناوه.
یه‌كێتی بۆ پاراستنی ئاواره‌كان له‌وكاته‌دا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی دروستكرد
له‌سه‌رو به‌ندی ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی ئێزیدی بۆ چیای شه‌نگال ئه‌و هێزه كه‌مه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌نزیك ئه‌وێ مابوون ئه‌ركیان پاراستنی هاووڵاتیانی سه‌ر چیاكه بوو بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆرستان نزیك نه‌بنه‌وه لێیان و قه‌تل و عام نه‌كرێن، تا ئه‌و كاته‌ی له‌و چیایه رزگار ده‌كرێن، بۆیه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌هه‌ڵوێستێكی جوانیدا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووكی دروست كرد‌و له‌ده‌ورووبه‌ری شه‌نگال بڵاوی كردنه‌وه.
مه‌فره‌زه‌كانی یه‌كێتی له‌چیای شه‌نگال چوار داعش ده‌ستگیرده‌كه‌ن
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی له‌و كاته‌دا رایگه‌یاند، له‌به‌ر هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه پێویست بوو چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووك دروست بكه‌ین و له‌ده‌ورووبه‌ری شه‌نگال بڵاویان بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌بوو ده‌ركه‌وت كه ئه‌و مه‌فره‌زانه كاریگه‌ریی باشیان ده‌بێت له‌لێدان و ده‌ست وه‌شاندن له تیرۆرستانی داعش، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌سنوری شه‌نگال مه‌فره‌زه‌كانی یه‌كێتی كه پارێزگاری له‌و ئاواره ئێزدیانه ده‌كه‌ن كه رویان له‌چیای شه‌نگال كردووه چوار تیرۆریستی داعشیان به‌دیل گرتووه كه به‌نیازبوون په‌لاماری ئاواره‌كانی چیای شه‌نگال بده‌ن.
داعش جلی كوردی ده‌پۆشێت بۆ چه‌واشه‌كردنی كورده ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال
چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی داعش له‌كاتی داگیركردنی شه‌نگال فێڵێكی نوێیان به‌كار هێنا بۆ چه‌واشه‌كردنی كورده ئێزیدییه‌كانی شه‌نگال و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، فێڵه‌كه‌شیان بریتی بوو له‌وه‌ی كه به‌جل و به‌رگی كوردییه‌وه له‌ناو قه‌زای شه‌نگال ده‌سوڕانه‌وه، مه‌به‌ستیش له‌پۆشینی جل و به‌رگی كوردی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بریتییه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كورده ئێزییه‌كان كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا له‌ترسی چه‌كداره تیرۆرسته‌كان خۆیان حه‌شارداوه، هه‌روه‌ها چه‌واشه‌كردنی پێشمه‌رگه‌كان له‌كاتی شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا، به‌هۆی ئه‌و كاره‌شیانه‌وه چه‌كداره تیرۆرسته‌كان تونیویانه چه‌ندین هاوولڵاتی كورد ده‌ستگیر بكه‌ن و به زۆر بیانكه‌ن به موسڵمان.
یونسێف داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی مناڵانی شه‌نگال ده‌كات
ئاواره‌بوونی منداڵانی ئێزیدی به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی قه‌زای شه‌نگاله‌وه به‌ره‌و چیای شه‌نگال، نوێنه‌ری یونسێف-ی له‌عیراق نیگه‌ران كرد، هه‌ر بۆیه له‌و كاته‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی بۆ گیان له‌ده‌ستدانی 40 منداڵی كه‌مه نه‌وته‌وه‌كان راگه‌یاند، هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه روونكرابۆوه، خێزانه ئاواره‌كان كه به‌هۆی توندوتیژییه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان له ناوچه‌ی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری جێهێشتووه، پێویستیان به هاوكاری خێرا هه‌یه كه نزیكه‌ی 25 هه‌زار منداڵیان تێدایه كه له‌چیای شه‌نگال گیریان خواردووه‌و پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه وه‌كو ئاو و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه شه‌نگالیان داگییركرد بیانین
زوهێر چه‌له‌بی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئیسنادی ئوم ره‌بیعه‌ین له‌و كاته‌دا راگه‌یاند، چه‌كداره‌كانی داعش، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر قه‌زای شنگال و ناوچه‌ی ره‌بیعه‌و ده‌روازه‌ی سنوری ناوچه‌كه له‌ره‌گه‌زی بیانی چیچانی و ئه‌وروپین، وتیشی دوای په‌لاماردانی ناوچه‌كه‌و داگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌ی داعش، دواتر بیانیه‌كان شوێنه‌كه‌یان چۆڵكرد و شانه نهێنیه‌كانی سه‌ربه‌داعش له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆنترۆڵیان كرد.
به‌فڕۆكه خواردن و فریاگوزاری ده‌گه‌یه‌نرێته ئاواره‌كان له‌چیای شنگال
دوای كۆنترۆڵكردنی قه‌زای شنگال له‌لایه‌ن چه‌كدارنی داعش خه‌ڵكێكی زۆری ئاواره‌بوون به‌شێك له‌وانه‌ش له‌چیاكانی شنگال له‌لایه‌ن داعش گه‌مارۆ دراوبوون، كه بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ خواردن و خواردنه‌وه‌یان نه‌خواردبوو، بڕیاره به فرۆكه خواردنیان بۆ بچێت.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا
زیا پترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا رایگه‌یاند: له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن به‌فڕۆكه خواردن بۆ ئاواره‌كانی شنگال كه له‌چیاكان گه‌مارۆ دروان بنێرن، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا، ئێستا فرۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌رێده‌كه‌وێت بۆ چیاكانی شنگال، له‌سه‌ره‌تا ئاو و به به‌تانیان بۆ ده‌چێت، كه له‌فڕۆكه‌كه‌دایه، ئێمه‌ش له‌كوردستان خواردن و كه‌ل و په‌لمان ئاماده‌كردووه.
جێی باسه رۆژی 3ی ئابی 2014 شارۆچكه‌ی شه‌نگال له‌باشووری كوردستان كه‌وته ده‌ستی داعش و نزیكه‌ی 4 هه‌زار كوردی ئێزدی كه‌وتنه ده‌ستی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه و به هه‌زارانی دیكه‌ش ئاواره‌ی سه‌ر چیای شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان بوون.
PUKmedia ئا-محه‌مه‌د به‌كر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28