riklam

د. عیزه‌ت: پێویسته‌ زۆربه‌ی باجی سه‌ر كارتی مۆبایل كۆمپانیاكان بیده‌ن

ئابوری 04:44 PM - 2015-08-02
 پێویسته‌ به‌شێكی زۆری رێژه‌ی باجه‌كه‌ كۆمپانیاكان بیده‌ن

پێویسته‌ به‌شێكی زۆری رێژه‌ی باجه‌كه‌ كۆمپانیاكان بیده‌ن

د. عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی نرخی كارتی مۆبایل ئه‌مڕۆ 2-8-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق له‌ 20% ی ئه‌و باجه‌ی كه‌ ده‌یخاته‌ سه‌ر نرخی كارتی مۆبایل به‌شێكی زۆری ئه‌و باجه‌ خاوه‌ن كۆمپانیاكان بیده‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتێك كۆمپانیاكان ئه‌و رێژه‌ی باجه‌ راسته‌خۆ بخه‌نه‌ سه‌ر نرخی كارتی مۆبایل ئه‌و كات به‌ته‌نها باجه‌كه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌یده‌ن.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داواشی له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێم كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێوشوێنی پێویست بگرنه‌ به‌رو كارێك بكه‌ن به‌شێكی زۆری باجه‌كه‌ كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن بیده‌ن.

جێگای باسه‌ دوای كورتهێنانێكی زۆر له‌ بودجه‌ی گشتی عیراق، حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاریدا بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌، باجی زیاتر بخاته‌ سه‌ر هه‌ندێ شمه‌ك، یه‌كێك له‌وانه‌ نرخی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێت بوو، له‌ ئێستاشدا حكومه‌ت بڕیاره‌كه‌ی خستۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی هاووڵاتیانی عیراقی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د- سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket