riklam

كوردانی هۆڵه‌ندا بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 01:50 PM - 2015-08-02
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 01-08-2015 له‌خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌و ئاشتیانه‌دا، كوردانی نیشته‌جێی هۆڵه‌نده‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان به‌نوێنه‌رانی پارت و رێكخراوه‌ كوردییه‌كان و دۆستانی تورك و هۆڵه‌ندی، بۆ به‌هاناوه‌چوونی گوندنیشینانی باشوری كوردستان و دژ به‌سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزی و ده‌رهه‌ق به‌كوردانی توركیاو له‌باربردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی، به‌تایبه‌تی په‌لاماری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌ گونده‌ تازه‌ ئاوه‌دانكراوه‌كانی باشوری كوردستان وێران و خاپور ده‌كه‌ن و ره‌زو باخ ده‌سۆتێنن و جوتیاران و خه‌ڵكانی سڤیلمان شه‌هیدو بریندار ده‌كه‌ن، رێپێوان و خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌و هێمنانه‌یان سازكرد له‌ناوه‌ندی شاری ده‌نهاخه‌وه‌ به‌ناو شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌دا رێیان كرد به‌ره‌و گۆڕه‌پانی به‌رده‌م شاره‌وانی رۆیشتن، بۆ پرۆتۆستۆكردنی ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی له‌ڕۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه‌ ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش كه‌ گوندی زارگه‌لیان بۆردومان كرد.

له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كوردانی هۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وام بێ ده‌ست پاراستن له‌گوندنشینان و خه‌ڵكی سڤیل، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ بۆردومانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان و زیانێكی زۆریان به‌و گوندنشینانه‌، به‌ژنان و منداڵان و پیرانی كوردستان گه‌یاندووه‌، له‌هه‌مانكاتدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ك خۆئاماده‌كردنێكی پلانێكی پێشوه‌خت رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و ئاسته‌مه‌ له‌گه‌ڵ كوردو پارتی كرێكارانی كوردستان بگه‌ینه‌ ئاشتی. به‌مه‌شدا دیاره‌ كه‌ داگیركه‌رانی كوردستان هه‌رناوێكیان هه‌بێت، سیاسه‌ته‌ نه‌فامانه‌ نه‌گریسه‌كه‌ی سه‌دامی فاشی دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مانیش وه‌ك ئه‌و ده‌یانه‌وێت سه‌ری له‌مێشك به‌تاڵیان له‌تاشه‌به‌رده‌كانی قه‌ندیلدا تاقیبكه‌نه‌وه‌.

كوردانی هۆڵه‌ندا له‌م رێپێوانه‌دا ویستیان ئاشتیانه‌ په‌یامی خۆیان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ران و حزبه‌ سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه‌ وه‌ك فشارێكی ئازادیخوازانه‌ی كوردانی تاراوگه‌، ده‌نگی خۆیان به‌هۆی دۆسته‌ هۆڵه‌ندیه‌كانه‌وه‌ بگه‌یه‌ننه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی وڵاتانی تری ئه‌وروپا، تا له‌به‌ر ئه‌م پێشێلكاری و سنوربه‌زاندنه‌ی توركیا بینه‌ ده‌نگ و سنورێكی بۆ دابنین.

بێگومان هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و هێرشكردنه‌ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، پێشێلكردنی مافی میللـه‌تێكی مافخوراو و چه‌وساوه‌ی ڕژێمه‌ هه‌مه‌جۆره‌ داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه‌‌.

وه‌ك هه‌موو دنیا ئاگاداره‌، له‌كاتێكدا كه‌ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكاران و یه‌په‌گه‌‌و یه‌په‌ژه‌، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌‌و هاوپه‌یمانانی جیهانی رۆژانه‌ كه‌ به‌ره‌ی جه‌نگی دژ به‌تیرۆردا گورزی كوشنده‌یان له‌داعش وه‌شاندووه‌،‌ كه‌چی توركیا ئه‌وان راپێچ ده‌كات بۆ شه‌ڕێكی نه‌خوازراو كه‌ ‌هه‌رگیز ویستی په‌كه‌كه‌ نه‌بووه‌و ده‌یانه‌وێت هێزی ئازادیخوازی كوردستان دژ به‌تیرۆریزمی جیهانی به‌و رێگه‌یه‌ سه‌رقاڵ بكات، تا له‌لایه‌ك له‌داعش دووربكه‌ونه‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ پشتیوانی ئه‌وان بۆ هه‌ده‌په‌ بكه‌نه‌ به‌هانه‌ بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ توركه‌ ره‌گه‌ز په‌رسته‌كانی خۆیان.

كوردانی هۆڵه‌ندا دووپاتیان كرده‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌م هێرشه‌ ناڕه‌وایانه‌و ماڵوێرانكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی گوندنیشینان، هه‌میشه‌ هاوكارو پاڵپشت ده‌بن بۆ به‌هاناوه‌چوونیان و كه‌ له‌هه‌مانكاتدا داوای ئاشتی و درێژه‌پێدانی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و نه‌فره‌ت له‌تیرۆرو ره‌گه‌زپرستی و شه‌ڕ ده‌كه‌ین.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket