riklam

نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ئه‌نقه‌ره‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:21 PM - 2015-08-02
هه‌موو كات ئاشتیمان ویستوه‌و ده‌مانه‌وێت و پشتگیری له‌ئاشتی بكه‌ین

هه‌موو كات ئاشتیمان ویستوه‌و ده‌مانه‌وێت و پشتگیری له‌ئاشتی بكه‌ین

له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی كرایه‌سه‌ر گوندی زه‌رگه‌لێ، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

من وه‌ك نوێنه‌ری ی.ن.ك له‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گوندی زه‌رگه‌لێ ده‌كه‌م و ئێمه‌ خوازیارین كه‌ ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان رابگیرێن. ئه‌مجۆره‌ هێرشانه‌ هیچ سودێكیان بۆ كورده‌كان و توركه‌كان نییه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیانی زۆر به‌پرۆژه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری ده‌گه‌یه‌نن. زۆر نیگه‌راین له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێ تاوانی ئێمه‌ روبه‌ڕووی هێرشی وه‌ها ده‌بنه‌وه‌و ئه‌مه‌ به‌ زوڵمێكی گه‌وره‌ ده‌زانین. ئێمه‌ وه‌ك كوردستانی عێراق و كورده‌كان، هه‌موو كات ئاشتیمان ویستوه‌و ده‌مانه‌وێت و پشتگیری له‌ئاشتی بكه‌ین. ئیدی پێویسته‌ سیاسییه‌كان  بیرێكی زیاتر له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆیان بكه‌ن كه‌ داخۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ چ سوودێكی بۆ برایه‌تی كوردو تورك هه‌یه‌؟

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی - نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket