riklam

سلێمانی.. پێنج لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:19 AM - 2015-08-02
پێنج لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه

پێنج لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه

بڕیاره‌ كه‌مێكی دیكه‌ نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، له‌ باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سلێمانی كۆببنه‌وه‌.

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ كه‌مێكی دیكه‌ هه‌ر پێج لایه‌ن له‌ باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سلێمانی كۆببنه‌وه‌.

 وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژه‌ پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووه‌، كه‌له‌ نێوان پێنج لایه‌نه‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه‌.

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌و پرسه‌ هه‌نوكه‌ییانه‌ بكرێت كه‌ له‌ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستادا بوونی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم و گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌ سازدانی نیشتمانی له‌سه‌ر پرسه‌كان.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket