riklam

چوار فیلمی كوردی له‌ ئه‌مریكا نمایش ده‌كرێن

ئەدەب وهونەر 09:51 AM - 2015-08-02
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له‌ باڵستۆنی ئه‌مریكا

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له‌ باڵستۆنی ئه‌مریكا

مانگی ئه‌یلول چوار كورته‌ فیلمی كوردی له‌ هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له‌ باڵستۆنی ئه‌مریكا نمایش ده‌كرێن.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی زریان فیلمی شوقه‌ی مێرووله‌كان له‌ ده‌رهێنانی تۆفیقی ئه‌مانی، + B له‌ ده‌رهێنانی نه‌زیز میرزایی و  گه‌ڵاكانی پایزی له‌ ده‌رهێنانی سامان حسێن پوورو ده‌نگی جاده‌ له‌ ده‌رهێنانی به‌رزان رۆسته‌می له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له‌ باڵستۆنی ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ مانگی ئه‌یلول له‌و مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت نمایش ده‌كرێن.

جگه‌ له‌و چوار فیلمه‌، كورته‌ فیلمی وێنه‌ی خوشكم له‌ ده‌رهێنانی نێرگز خه‌رقانی توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ فێستیڤاڵه‌كه‌.

جگه‌ له‌ فیلمی كوردی وڵاتانی ئه‌رژه‌نتین و ئیسپانیا، ئه‌مریكا، ئوسترالیا، هۆڵه‌ندا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، هیندستان، ئه‌ڵمانیا و تایوان له‌و فێستیڤاڵه‌ به‌شدارن.


PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی زریان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket