riklam

میسر..ماسته‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری باڵه‌كایه‌تی

تاراوگە‌‌ 09:47 AM - 2015-07-31
به‌پله‌ی نایاب په‌سه‌ندكرا

به‌پله‌ی نایاب په‌سه‌ندكرا

له‌ماسته‌رنامه‌یه‌كدا، بنه‌ماو هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی له‌ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی خرانه‌ڕوو.

به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌پسپۆڕو شاره‌زاو خوێندكاران له‌به‌شی جوگرافیای كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی مه‌نسوره‌ له‌وڵاتی میسر، گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ماسته‌رنامه‌ی خوێندكار (فه‌تاح حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتی) له‌ژێر ناونیشانی (بنه‌ما سروشتییه‌كانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی له‌قه‌زای چۆمان - هه‌رێمی كوردستانی عیراق) به‌ڕێوه‌چوو.

توێژینه‌وه‌كه‌ش باس له‌چه‌ندین بنه‌ماو هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی و گرنگترین ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌ روبه‌ڕووی ئه‌م بواره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌قه‌زاكه‌ ده‌كات.

له‌كوتاییشدا دوای تاووتوێكردن له‌سه‌ر ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی 3 كاتژمێری خایاند، به‌پله‌ی نایاب په‌سه‌ندكراو بووه‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی گفتوگۆو ته‌واوی ئاماده‌بووانی گفتوگۆكه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، كه‌ لیژنه‌ی گفتوگۆكه‌ش پێكهاتبوون له‌:
د.عه‌بدولحه‌مید ئه‌حمه‌د كلیو - سه‌رپه‌رشتیار
د.هه‌نا نه‌زیر عه‌لی - سه‌رۆك و گفتوگۆكار
د.محه‌مه‌د عه‌بدولحه‌لیم نوره‌دین – گفتوگۆكار

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket