ڕێنمایی بۆ دیكتاتۆرێكی تازه پیاكه‌وتوو
ریپۆرتاژ 12:01 PM - 2015-07-30ڕێنمایی بۆ دیكتاتۆرێكی تازه پیاكه‌وتوو
چۆن به ده هه‌نگاو ده‌توانی ببیته دیكتاتۆر؟
ره‌نگه رۆژێك له رۆژان به‌خت یاوه‌رت بێت یان به‌جۆرێكی تر ببیته خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات، زۆر جار كورسییه‌كه‌ت لێ دێت و حه‌زت له‌وه‌ئیه بمێنیته‌وه له‌سه‌ری، دڵنیاشم یه‌كه‌م كه‌س نیت له‌م كاروانه مێژوییه، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر زۆرێك له كه‌سانی ده‌سته‌ڵاتدار و زۆردار‌و رژێمه كۆنه‌كاندا هاتوه.په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م هه‌نگاوانه ره‌نگه به‌سوود بێت، ره‌نگه له‌و كاته‌دا پێویستت پێی بێته‌وه رێنماییه‌كن كه تاقی كراونه‌ته‌وه به‌لام ئاگات له‌خۆت بێت چونكه سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامت دابین ناكات.
١ - سازش مه‌كه، به‌هیچ جۆرێك
مێژوو ده‌ڵێت ئه‌و ساته‌ی كه دیكتاتۆر سازش ده‌كات ئه‌وه سه‌ره‌تای روخانیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه دروشمی سازش نه‌كردن به‌رز ده‌كاته‌وه هه‌میشه. خه‌لك هه‌میشه دوات ده‌كه‌ون و زۆرشتی سه‌یر په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن، مێژوو سه‌لماندویه‌تی زۆر جار گه‌لێك له ژێر برسێتی و نه‌بوونی سه‌ربه‌ستیدا ده‌ژین. زۆركه‌س پێی وایه كه سه‌ره‌تای كۆتایی هاتنی یه‌كێتی سوڤیه‌ت ئه‌و چاكسازییه بوو كه بڕیار بوو گۆرباتشوڤ بیگرێته به‌ر له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ، راسته كۆده‌تای سه‌ربازی له‌و ووڵاته سه‌ركه‌وتو نه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌لسن له‌دوای ئه‌مه پێی هه‌ستا گه‌وره‌تر بوو له‌هه‌ر كۆده‌تایه‌ك، ئه‌و پیاوه په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌وه‌ش كۆڵی نه‌دا به‌ڵكو هه‌ستا به تۆپ باران كردنی په‌رله‌مان به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه.
٢- دام و ده‌زگا تۆقێنه‌ره ئه‌منییه‌كان پته‌و و فراوان بكه
باشتره خه‌ڵك لێت بترسێت تا ئه‌وه‌ی خۆشی بوێیت، ترس چه‌كی یه‌كه‌می ده‌ستی هه‌ر دیكتاتۆرێكه، ئه‌وان ترس بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له ژێر چه‌تری باری ئه‌منی، هه‌موو دیكتاتۆره‌كان له‌مه‌دا كاریان كردوه ئه‌ویش پته‌و كردن و هوه‌یبه‌ت پێدانی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵ گرییه‌كان بووه، ده‌بێت هاو ووڵاتی هه‌ست بكات كه له‌ژێر چاودێریدایه، له ئه‌ڵمانیای شه‌رقی ده‌یان ووت هه‌ر پیاوێك كه به‌ڕێدا ده‌ڕوات ده‌بێت حسابی هه‌واڵگری بۆ بكه‌یت، بۆچوونه‌كانی جورج ئورویل ١٩٨٤ ره‌نگه گرنگ بێت بۆتۆ، فێر به چۆن كۆماری برا گه‌وره پێك دێنیت.
كۆبوونه‌وه گشتی و تایبه‌ته‌كان قه‌ده‌غه بكه، هه‌میشه بیردۆزی تۆپه به‌فرینه‌كه‌ت له یاد بێت، ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن كه‌س نازانێت چۆن كۆتایی دێت، دوو دڵ مه‌به له به‌كار هێنانی هێز و ته‌قه كردن. ده‌توانی ته‌قه بكه‌یت له ئه‌و كرێكارانه‌ی ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن وه‌ك ئه‌وانه‌ی له سانتیاگۆی شیلی رویداله‌كاتی حوكڕانی بینوشیه، ده‌توانی به فرۆكه بۆرتدومانیان بكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی له حومای ئه‌سه‌د رویدا، ده‌توانی له‌ناویان به‌ریت به‌و بیانوویه‌ی كه سوودیان نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵمقانیا روویدا، ده‌توانی ته‌قه‌یان لێبكه‌یت له گۆڕه‌پاناكاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی له تیانانمن. ده‌بێت بزانی چۆن له‌گه‌ڵ لاوان مامه‌ڵه ده‌كه‌یت له‌وانه‌ی له فه‌یسبوك گێره‌شێوێنی ده‌كه‌ن، له‌بیرت بێت هه‌ندێك ووڵات هه‌ر به‌ته‌واوی ئه‌و تۆڕانه‌ی كۆنتڕۆڵ كردوه.
٣ – ده‌ست به‌سه‌ر رۆژنامه و ئێستگه و ته‌له‌فزیوندا بگره
نا‌توانیت زاڵ بیت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌گری به‌سه‌ر ئه‌وشتانه‌دا كه ده‌چێته مێشكیانه‌وه، نه‌ك هه‌ر تۆ به‌ڵكو هه‌موو دیكتاتۆره‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له ئیتالیاوه له‌سالانی بیسته‌كان و ئه‌لمانیا له سییه‌كان و ئه‌لمانیای شه‌رقی له په‌نجاكان و چیك و دیكتاتۆرییه سه‌ربازییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌سته‌كاندا دیكتاتۆره‌كانی ئه‌مریكای لاتینی له حه‌فتاكاندا و چین و روسیا و زۆری تر.
ڕاستی دوژمنی یه‌كه‌مه هه‌ر بۆیه رۆژنامه نووسه‌كان ده‌كرێنه ئامانج، نه‌ك هه‌ر له وولاتانی دیكتاتۆری، به‌ڵكو له زۆر ووڵات كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی گاردیاندا باس كراوه‌گوێت له‌وه بوه كه جوش ولف له سانفرانسیسكۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زیندانی كرا چونكه رازی نه‌بوو شریتی تۆماركراوی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان بداتێ كه‌له دژی شه‌ڕ كرابوو؟ یان بیستوته په‌یامنێر گریگ بالاست تاوانبار كرا به وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ژێرخانی ئابووری ده‌كات به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ڤیدیوی قوربانییه‌كانی گه‌رده‌لوولی كاتیانای گرتبوو كه له لویزیانای دا، یان ره‌نگه چیرۆكی رۆژنامه‌نووس جوزیف ویلسونت بیستبێ كاتێ جورج بۆشی تاوانبار كرد به‌وه‌ی درۆی هه‌ڵبه‌ستراوی بۆ سه‌دام دروست كرد وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ سه‌پاندنی شه‌ڕ له‌سه‌ر عیراق كه دیارترینیان ئه‌وه بوو گوایه یورانیومیان له نه‌یجیریاوه هاورده‌كردوه، هه‌روا چه‌ندین رۆژنامه نووس زیندانی كران و كرانه ئامانج له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له كاتی شه‌ڕی عیراق.
یاسای نوێ بۆ رۆژنماو ته‌له‌فزیون ده‌ربكه، زاڵ بوونی ی‌خۆت به‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌دا هه‌بێت كه بلاو ده‌كرێنه‌وه، پیاوه‌كانت له میدیاكاندا بڵاو بكه‌ره‌وه تا به‌شان و باڵی ده‌ستكه‌وته‌كانتدا هه‌ڵبده‌ن و ئه‌و مه‌ترسییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه بخه‌نه‌روو كه هه‌ڕه‌شه له ووڵات ده‌كات، له‌بیرت نه‌چێت كه هه‌میشه ئۆپۆزسیونێكی وه‌ك رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانت هه‌بێت وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ بوونی باوه‌ڕت به سه‌ربه‌ستی و راستی.
4 – زۆر قسه له‌سه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی بكه
هه‌میشه دو‌ژمنێك دروست بكه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، داواش له‌خه‌ڵك بكه كه پشتگیریتبكه‌ن، وایان لێبكه كه هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌و دوژمنه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی خۆیان بكه‌ن، ئه‌توانی هه‌موو شت تێپه‌ڕێنیت له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌دا. له‌كاتێكدا كه یه‌لسن به تانك تۆپبارانی په‌رله‌مانی ده‌كرد هاوكات باسی ئه‌و هۆكاره ئابووریانه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد كه بوونه هۆی هه‌ژاری گه‌لی روسی، بینوشیه‌ش هه‌مان شتی كرد كاتێ شه‌ڕی له دژی كۆمۆنیستی راگه‌یاند، یاسای باتریوتی ئه‌مریكی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی رێ له‌ئازادییه‌كانی تاك ده‌گرێت به‌ڵام له‌كاتی ڕوداوی 11 ی سیپته‌مبه‌ردا تێپه‌ڕێندرا، واتا له 26 ی ئوكتۆبه‌ر به ناوی خۆ ئاماده كردن بۆ شه‌ڕی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر. لینكۆڵن له كاتی شه‌ڕی ناوخۆییدا حوكمی عورفی داسه‌پاند. سووتاندنی كۆپشكی رایسخستاخ له 27 ی فیبرایر 1933 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی شه‌ڕ له دژی كۆمۆنیستی، بیانوویه‌ك بوو بۆ سه‌ركوت كردنی كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌ڵمانیا و پارتی كۆمۆنیستی ئه‌و ووڵاته.
ئه‌مه شێوازێكی كۆنه، دوژمنێكی گه‌وره دروست بكه و بیده‌ره ده‌ست خه‌ڵك، له بیرت نه‌چێت كه خه‌ڵك ئاماده‌ن قوربانی بده‌ن به ئازادییه‌كانیان له‌كاتێكدا هه‌ست بكه‌ن به‌ڕاستی له‌مه‌ترسیدان و رازی ده‌بن به‌و خوێن ڕشتنه‌ی كه ده‌سته‌ڵاته‌كه‌یان ده‌یكات به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان.
5 – له درۆكردن شه‌رمه‌زار مه‌به
هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش تۆش به‌چه‌ندین هۆكاری جیاواز به‌هه‌مان حاڵه‌تدا تێپه‌ڕیون، بۆ نموونه فرانكلین روزفلت، درۆی له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مریكا كرد ده‌رباره‌ی هێرش كردنه سه‌ر به‌له‌مه‌كانی ی‌و له ئه‌ڵمانیا بۆسه‌ر گرێیر له ساڵی 1940 به‌مه‌به‌ستی راكێشانی خه‌ڵك بۆ شه‌ڕ له دژی هێتله‌ر. نموونه‌یه‌كی تر په‌یوه‌سته به ره‌وشتی ئه‌مریكاوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مووشه‌كه‌كانی سوڤیه‌ت له كوبا، جون كندی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه رازیبوه به‌رامبه‌ر كێشانه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی سوڤیه‌ت له كوبا ئه‌وانیش مووشه‌كه‌كانیان له تو‌ركیا ده‌كێشنه‌وه، له راستیدا كه‌نه‌دی به‌م كاره هه‌ستا بوو به‌ڵم به‌نهێنی، چونكه ده‌یزانی ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دا لای ده‌نگده‌رانی له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ.
كاتێك مووشه‌كه كروزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ربازگه‌یه‌كی قاعیده‌ی وێران كرد له 17-9-2009 دا خێرا سه‌رۆكی ئه‌وكاتی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵلا ویستی به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا كاره‌كه به فه‌رمانی ئوباما ئه‌مریكا ئه‌نجامی دابوو.
نـونه‌یه‌كی دیكه له مانگی ئابی رابردوودا كاتێك فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی ئیسرائیلی چه‌كداره‌كانی له‌خاكی میسردا كرده ئامانج، سوپای میسر رودانی شتێكی وای ره‌ت كرده‌وه ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل و جیهان جه‌ختیان له‌سه‌ر رودانی ده‌كرده‌وه.
6 – درۆكه‌ت ئاشكرا بوو، كێشه نیه سه‌ر له‌نوێ درۆ بكه‌ره‌وه
ئه‌توانی ئه‌م به‌شه‌ی قسه‌كانی دیكتاتۆری خوێن رێژی سوریا بخوێنیته‌وه : ئێمه به‌هیچ جۆرێك چه‌كی كیمیاییمان له‌دژی هیچ كه‌س به‌كار نه‌هێناوه، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتان ڕاستگۆبم ده‌ڵێم ته‌نانه‌ت دڵنیاش نیم كه ئێمه له‌و چه‌كه‌مان هه‌بێت، دوای ماوه‌یه‌ك دانی نا به‌وه‌دا كه هه‌یانه و دواتر به‌كاری هێناوه و ئه‌وجار رازی بوو له‌سه‌ر له‌ناوبردنی. جورج بوش شه‌ڕی راگه‌یاند له‌سه‌ر عیراق به‌و هۆكاره‌ی كه چه‌كی كوشه‌نده و وێرانكه‌ری هه‌یه به‌ڵام كه بۆیان ئاشكرا نه‌بوو كه‌هه‌یه‌تی رایانگه‌یاند كه ئه‌م شه‌ڕه بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسییه، چه‌ند جار ئه‌مره‌یكا كاتی كشانه‌وه‌ی له ئه‌فگانستان و عیراق دیاری كرد به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا، ئاسانه خه‌ڵك له‌بیری ده‌چێته‌وه تۆش هه‌ر درۆ به‌دوای درۆدا بیكه.
7- هه‌موو شكستییه‌كانت ڕه‌تبكه‌ره‌وه و باس له‌ده‌سته‌كه‌وته‌كانت بكه
ئه‌گه‌ر نه‌یارانت ویستیان ده‌رباره‌ی شكستی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانت بدوێن، تۆ هه‌ر باسی ده‌ستكه‌وته‌كانت بكه، هه‌رچه‌ند بتوانی خۆت له باسی كێشه‌كان به‌دوور بگره، پێویست ناكات ده‌ستكه‌وتی راسته‌قینه‌ت هه‌بێت، ته‌نها قسه‌ی باق و بریق بۆ خه‌ڵك بكه، باسی ئاینده‌ی روونیان بۆ بكه، تێیانبگه‌یه‌نه كه له‌سایه‌ی تۆوه مه‌ترسییه‌كان له سه‌ریان دوور خراوه‌ته‌وه، له‌سایه‌ی كۆده‌تای بینوشیه شیلییه‌كان له مه‌ترسی كۆمۆنیسته‌كان رزگاریان بوو كه هه‌ر نه‌یانده‌زانی چیه؟ له‌سایه‌ی كۆده‌تاكه‌ی سیسی ئه‌وباردودۆخه‌ی لیبیا و سوریا نیسری نه‌گرته‌وه، گرنگ نیه چۆن بوو چۆن هات؟
ڕێگری نیه له ژماره‌و شتی وا له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌شه‌كردن و داهات و هێزی سه‌ربازی و په‌رچ دانه‌وه‌ی دوژمنانی ده‌ره‌كی ناوه‌وه. ده‌سته‌ڵاتی ته‌واو بده به راگه‌یاندنه‌كه‌ت تا بتگه‌یه‌نێته ئه‌و په‌ڕی لووتكه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكت بۆ كۆكاته‌وه.
8- هه‌مووان پیلانت لێ ده‌گێڕن، تۆ به‌رپرس نیت له شكسته‌كان
ئه‌گه‌ر به گرتنه به‌ری سیاسه‌تی ئینكاری و ره‌ت كردنه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوویت و نه‌ت توانی وایان لێبكه‌یت كۆڵ له قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و شكسته‌كانت بهێنن ئه‌وه هه‌نگاوێكی دیكه بگره به‌ر، له‌مه‌یاندا به‌ڵی كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه به‌ڵام خه‌تای تۆ نیه، ئه‌وه پلانی داخلی و خارجییه هۆكاری ئه‌مه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌و مه‌ترسی و پلانگێڕییه گه‌وره‌تر بێت ئه‌وه كارتێكه‌ری زۆرتر ده‌بێت له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌ورت.
گرنگ نیه سه‌ردانی ئه‌و دوژمنه بكه‌یت و به پێكه‌نینه‌وه ره‌سمی له‌گه‌ڵ بگریت یان به چه‌ند ووشه‌یه‌ك وه‌سفی بكه‌یت كه له‌رابردوودا دوژمنت بوه. هه‌موو ئه‌مانه به‌شێكن له سیاسه‌ت.
ئه‌وه‌ت بیر نه‌چێت هه‌موو زۆردارانی جیهان دوژمنی ئه‌مریكان به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا بۆمانه‌وه‌یان پشت به ئه‌مریكا ده‌به‌ستن. ئۆپۆزسیون هه‌میشه هه‌یه جا رادیكاڵ بن یان تیروریست، ده‌كرێت ده‌ستیان له‌گه‌ڵ دازگا هه‌واڵ گرییه بیانییه‌كان تێكه‌ڵ كردبێت، ئه‌م ئاوێته جوانه زیاتر له سه‌د ساڵه هه‌یه و هه‌ر به دره‌وشاوه‌ییش ده‌مێنێته‌وه.
9- نازناو به‌كار بێنه و هه‌نگاوه‌كانت گه‌وره تر پیشان بده له‌وه‌ی كه هه‌یه.
بیرت نه‌چێت خه‌ڵك زوو شتی له بیر ده‌چێته‌وه، رووداوه‌كان له بیر ده‌چن ته‌نها ناو و دروشم ده‌مێننه‌وه، حافز ئه‌سه‌د كۆده‌تاكه‌ی ساڵی 1967 ی ناونا شۆڕشی راستكردنه‌وه، ساداتیش هه‌رهه‌مان ناوی به‌كار هێنا بۆ گرتنی 1500 كه‌س. جه‌مال عه‌بدول ناسر دۆڕانی 1967ی به كاره‌سات نوشوست ناوبرد، دیسان سادات راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته‌ی له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكان له‌به‌رامبه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخه‌كان به راپه‌ڕینی دزه‌كان ناوبرد.
10- ئاسایشی خۆت له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه ناوه‌كی و ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه دابین بكه.
بێگومان نا‌توانیت خۆت له‌ده‌سته‌ڵاتدا بهێڵیته‌وه له‌كاتێكدا تۆ دوژمنی هه‌موانیت، چینێك له خه‌ڵكانی شاره‌زای سیاسی و ئابووری له‌ده‌وری خۆت كۆكه‌ره‌وه، هه‌وڵ بده به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان به‌مانه‌وه‌ی خۆته‌وه ببه‌ستیته‌وه. له‌ناوچه ستراتیژیه‌كان ئیمتیازاتیان بده‌رێ، سه‌ردانی بنكه سه‌ربازییه‌كانیان بكه، ووزه‌یان بده‌رێ. بیرت نه‌چێت هاوپه‌یمانه‌كه‌ت ره‌نگه له‌هه‌ر ساتێك‌دا جێت بهێڵێت به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا كه‌هه‌ست بكات تۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ت هه‌یه، له‌و كاته‌دا ئه‌و به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌مریكا له ئێستادا هاوپه‌یمانێكی به‌هێز نیه، روسیا‌و ئێران توانیان پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بكه‌ن له سوریا ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكا رازی نه‌بوو. گرنگ ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانێكت هه‌بێت كه پشتی پێ ببه‌ستیت.
و: هیوا محه‌مه‌د/ سایتی ساسه پۆست21 -8-2015
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19