riklam

داواكارییه‌كانمان له‌ڕۆژی دادپه‌روه‌ری جیهانیدا

جینۆساید‌‌ 03:56 PM - 2015-07-27
عیراق له‌به‌رواری 15-2-2005 به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌

عیراق له‌به‌رواری 15-2-2005 به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌

تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان، له‌یادی 17 ساڵه‌ی بڕیاری پێكهێنانی دادگاكه‌و 13 ساڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و دادگایه‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌. كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یماننامه‌ی رۆما كه‌ له‌ 17-7-1998 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، تائێستا چه‌ندینجار هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌و له‌ ژولای 2002 ـه‌وه‌ ده‌ستی به‌كار كردووه‌. تائێستا  122 ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ندی په‌یماننامه‌كه‌و دادگاكه‌یان كردووه‌، هه‌روه‌ها 139 وڵات ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه‌، سیستمی نوێی جیهانی كه‌ خۆی له‌دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بینێته‌وه‌، ئامڕازێكی گرنگ و به‌هاداره‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆسایدو تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دوژمنكاری و به‌ سزاگه‌یاندنی بكه‌رانی.

بۆئه‌وه‌ی له‌عیراقی نوێدا تاوانی جینۆسایدو تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی و تاوانی دوژمنكاری دووباره‌نه‌بنه‌وه‌، پێویسته‌ عیراق بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌مایه‌تی ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی به‌ په‌یماننامه‌ی رۆماوه‌وه‌ په‌یوه‌ست بێت و ببێته‌ ئه‌ندامی دادگاكه‌.

بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك، عیراق له‌به‌رواری 15-2-2005 به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌، به‌ڵام بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك دوای دوو هه‌فته‌ پاشه‌كشه‌ی لێكردووه‌.

17ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ یادی 17 ساڵه‌ی په‌سه‌ندكردن و 13 ساڵه‌ی  ده‌ستبه‌كاربوونی یه‌كه‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌جیهان له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، 13 ساڵه‌ ئه‌م دادگایه‌ به‌هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان و ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێی گیراوه‌ بووه‌ته‌ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی تاوانه‌ زه‌قه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌یان، به‌رزترین حوكمڕانه‌كانی هه‌ندێك وڵاتی ئه‌م جیهانه‌ی  دادگایی كردووه‌ كه‌ نموونه‌یه‌كیان عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیرو معه‌مه‌ر قه‌زافییه‌، مه‌خابن تائێستا هیچ یه‌كێك له‌وڵاتانی عیراق، ئێران، توركیاو سوریا له‌ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌ نین پابه‌ندی خۆیان به‌دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ راگه‌یاندبێت، ترسی ئه‌وانیش له‌ئه‌ندامبونیان له‌دادگاكه‌ سزادانیانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی به‌رامبه‌ر به‌ئێمه‌ خه‌ون به‌ئه‌نجامدانییه‌وه‌ ده‌بینن .

پار ساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕه‌سمی سكاڵای له‌سه‌ر داعش له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ئێزیدی و كریستان و شیعه‌و شه‌به‌ك تۆماركرد، وه‌لێ به‌هۆی ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵاكه‌ی ره‌تكرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌لماندییه‌وه‌ كه‌ به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌و دادگایه‌ چه‌نده‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان به‌گشتی و پاراستن و دڵنه‌وایی گه‌له‌كه‌مان له‌مانه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌تایبه‌تی گرنگه‌.

ئێمه‌ نزیك 10 ساڵه‌ بێ پسانه‌وه‌ كار بۆ به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بۆ به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌و دادگایه‌ تائێستا  ئیمزای 1444 پارت و لایه‌نی سیاسی و رێكخراوی كوردستانی و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاری خوله‌كانی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق و 85 په‌رله‌مانتاری خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان و 89 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و 60 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراقی سه‌ر به‌لیست و پێكهاته‌ جیاجیاكان و 5000 ئیمزای چالاكوانان و هاووڵاتیانی كوردستانمان به‌هاوكاری په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عیراق كۆكردووه‌ته‌وه‌و داومانه‌ به‌لایه‌نه‌ جیاجیاكانی كوردستانی و عیراقی له‌پێناو به‌ئه‌ندامبوونی عیراقی له‌دادگای ناوبراو، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی جارێكیتر به‌ره‌وڕووی تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی رابردوو نه‌بینه‌وه‌، وه‌ك له‌ئابی 2014 بینیمان جارێكیتر گه‌له‌كه‌مان له‌شه‌نگار جینۆساید كرایه‌وه‌.

هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه‌ بۆ حكومه‌تی عیراقی ببێته‌ ئه‌ندامی دادگای ناوبراو، هاوكات هیچ به‌هانه‌یه‌كیش نییه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كاری جدی بكه‌ن بۆ فشار خستنه‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق بۆ به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای ناوبراو، بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان دڵنایی زیاتر بێت كه‌ جارێكیتر كۆمه‌ڵكوژی ناكرێته‌وه‌ له‌م وڵاته‌ چ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بێت یان ده‌سته‌ی چه‌كداری تاوانكاری وه‌ك داعش، هه‌رچه‌نده‌ به‌هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ وانیشاندراوه‌ كه‌ كوردستان پشتیوانی دادگای ناوبراوه‌.

له‌یادی 17 ساڵه‌ی بڕیاری پێكهێنانی دادگاكه‌و 13 ساڵه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و دادگایه‌ داواكارین:
-    حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی رۆما ئیمزا بكات و ببێته‌ ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆئه‌وه‌ی نیازپاكی خۆی له‌رێگای به‌ئه‌ندامبونیه‌وه‌ له‌دادگاكه‌ بۆ پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی مه‌ڵبه‌ندی جینۆساید رابگه‌یه‌نێت كه‌ دژ به‌دوباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی رابردووه‌ كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه‌ (هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌نفال، بارزانی، فه‌یلی، ته‌عریب، شه‌نگار، سمبێل)..
-    داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ده‌كه‌ین، داواكاری به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌نه‌ یه‌ك له‌داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌دانوساندنه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان و سازشی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن .
-    حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هاووڵاتی كوردستانن و  تاوانی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییان ئه‌نجامداوه‌ یان به‌شدارییان تێیدا كردووه‌ دادگایی بكات و ناویان بداته‌ پۆلیسی ئینته‌رپۆل بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ڵاتوه‌كانیان نموونه‌ 258 تۆمه‌تباری ئه‌نفال .
-     حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌هیچ كه‌سێك نه‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بانگ كراوبێت، له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان ده‌ستگیریان بكات و ته‌سلیم به‌دادگای ناوبراویان بكات.
-    نوێنه‌رانی كورد له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی پێشوازی له‌هیچ داواكراوێكی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كه‌ن یاخود سه‌ردانی وڵاته‌كانیان نه‌كه‌ن.
-    حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگانه‌دات به‌هاتنی هیچ عیراقییه‌ك بۆ كوردستان كه‌ تاوانی نێونه‌ته‌وه‌ییان ئه‌نجامدابێت، له‌كاتی هاتنیان دادگاییان بكات .

تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان له‌پێناو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
Kurdish organizations Network coalition for the International Criminal court (KON_CICC)
25-7-2015

رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی له‌ KONCICC :
1. كوردستان بێ جینۆساید kurdistan without genocide
2. ره‌نگه‌كان بۆ ئازادی Colors of Freedom
3. ئاتاج بۆ مافه‌ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان
4. رێكخراوی چاودێری كوردۆساید/چاك kurdocide watch
5. كۆمه‌له‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌
6. رێكخراوی ژیانی نوێ
7. رێكخراوی راوێژكاری یاسایی
8. لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌ران
9. رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوه‌كانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری
10. ده‌زگای سمارت بۆ په‌ره‌پێدانی میدیا و یاسا
11. یه‌كیتی لاوانی دیمۆكراتی له‌ كوردستانی عیراق
12. كۆمه‌له‌ی قوربانیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالی گه‌رمیان
13. گۆڤاری كه‌ی ٢١ و له‌یلا قاسم و له‌یلا زانا
14. رێكخراوی جوتیارانی سه‌رده‌م بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكالی
15. رێكخراوی بیمه‌ بۆ مافه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
16. رێكخراوی لاو بۆ ئاشتی
17. كۆمه‌له‌ی پشتیوانی قوربانیانی جه‌نگ
18. كۆمه‌له‌ی هێڤی هێڤی بۆ پشتیوانی قوربانیانی جه‌نگ
19. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ زیان لێكه‌وتوانی جینۆساید
20. رێكخراوی گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێربوون
21. كۆمه‌له‌ی په‌ره‌پێدانی تواناكانی لاوان
22. رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
23. كۆمه‌له‌ی قوربانیانی هه‌ڵم
24. كوردستان ئۆنلاین بۆ هه‌وال
25. ده‌زگای هه‌وال بۆ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی
26-رێكخراوی ساباتی قوربانیانی ئه‌نفال كه‌ركوك
27. رادیۆی ئاشتی
28. رێكخراوی قوتابیانی كوردستان
29. رابونی خوێندكاران و لاوانی كوردستان
30. سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان
31. رێكخراوی پارێزه‌ران بۆ برسی جینۆساید
32. رێكخراوی را بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان
33. رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان( رێژاك)
34. جولانه‌وه‌ی هاولایتی ئازادو یه‌كسان
35. كۆمه‌له‌ی روناكبیری و كه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی / كه‌ركوك
36. مالپه‌ری دیاكۆ نیوز
37. رێكخراوی پێشه‌نگی خوێندكاران
38. گروپی كار بۆ ئه‌نفال
39. رێكخراوی ئاشتی سه‌وزی كوردستان
40. ناوه‌ندی مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری تاك
41. یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان
42. رێكخراوی رابوون
43- كۆمه‌له‌ی ئافره‌تانی كوردستان
44- ریكخراوی په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ Environmental Development Organization
45- ناوه‌ندی داكۆكیكردن له‌ زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر
46-ناوه‌ندی مرۆڤ بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری تاك
47- بنكه‌ی كه‌ركووك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه‌
48- سه‌نته‌ری ئه‌نفال
49-یه‌كێتی راگه‌یاندنكارانی كوردستان
50-سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
51- رێكخراوی پاو
52- كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی رێگا
53-gender studies and information organization
54- رێكخراوی مه‌سه‌له‌
55—كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی به‌كاربه‌ران
56-ده‌زگای ته‌ندوستی كوردستان
57-رێكخراوی پرسی میدیا
58-رێكخراوی په‌ره‌پێدانی تواناكانی لاوانی كه‌مئه‌ندامی كوردستان
59-رێكخراوی كوردلاند
60-رێكخراوی زه‌وی بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ
61-رێكخراوی لانۆی ژنان
62-كۆمه‌ڵه‌ی دوارۆژی كوردستان
63-رێكخراوی پارسای كولتوری
64-رێكخراوی ئه‌رده‌ڵانی هونه‌ری
65-رێكخراوی ئاریای گه‌نجان
66-ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی یاسایی
67-ریكخراوی خۆبه‌خشی كوردستان
68- رێكخراوی فیوچه‌ر
69- رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
70-سه‌نته‌ری میترۆ
71- رێكخراوی پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌
72-رێكخراوی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستی سه‌وز
73-رێكخراوی دۆستانی ژینگه‌
74-ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌-هۆڵه‌ندا
75-رێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان-هۆڵه‌ندا
76- رێكخراوی كوردفۆڕ
77- سایتی چاودێرنیوز
78-رێكخراوی هێمای رۆشنبیری
79-رێكخراوی ئارا
80-رێكخراوی ئاراسته‌
81- رێكخراوی چوارده‌ی چوار
82-سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان
83-رێكخراوی رێسا بۆ تواناسازی یاسایی
84-رێكخراوی سازگار بۆ نه‌خۆشی ( MS )sazgar multiple sclerosis
85-رێكخراوی هاوێنه‌ی هونه‌ری
86-كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و ئه‌نفالی خۆشناوه‌تی
87-یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
88-رێكخراوی كوردستانی سه‌وز
89-رێكخراوی سایه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندو تیژی نه‌هێشتنی جیاوازی ره‌گه‌زی
90-رێكخراوی دۆستانی سپی
91-تۆڕی هانا (12) رێكخراو
92-كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
93-سه‌نته‌ری رۆشنبیری كوردی روسی
94- رێكخراوی فه‌رهه‌نگی كاكه‌یی
95-رێكخراوی مرۆڤ بۆ داكۆكیكردن له‌ مرۆڤ
96- رێكخراوی سۆلیدارێتی لاوان
97-رێكخراوی تاكۆ بۆ پرسه‌ ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
98-كۆمه‌ڵه‌ی ماڵی لاوانی كورد
99-ده‌ستوور بۆ توێژینه‌وه‌ی یاسایی
100-تۆڕی رێكخراوه‌ كوردییه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌ كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ( ICAN_KURDISTAN )(34 رێكخراو)
101- ریكخراوی فیربوون بۆ هۆشیاری په‌روه‌رده‌یی
102-ده‌زگای سمارت بۆ گه‌شه‌پێدانی میدیاو یاسا.
103- ریكخراوی سه‌باتوو بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان
104- رێكخراوی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی رۆشنگه‌ری كلتوری و میژویی
105-رێكخراوی رایه‌ڵ بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانی مرۆیی-ROTHD
106-رێكخراوی دایك بۆ گه‌شه‌پێدان-DOD
107-تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراو و ئیئۆنجییه‌كان ( 64 رێكخراو)
108-رێكخراوی عه‌ر عه‌ر
109-رێكخراوی باوه‌ڕبوو كه‌لتوری
-110 رێكخراوی باران بۆ پرسی ئه‌نفال
111-رێكخراوی رۆشنبیری قوتابیان و لاوانی توركمان
112-تۆڕی داكۆكی له‌ رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان 16 رێكخراو
113-رێكخراوی گه‌نجانی كوردی - نێو ده‌وڵه‌تی
144ـ سه‌نته‌ری رۆشنبیری پردی
115ـ رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایانی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان
116ـ توری ته‌یف بو ریكخراوه‌كانی كومه‌لكای مه‌ده‌نی
117ـ رێكخراوی هیوای عیراقی، لقی كه‌ركوك

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket