پێكهاته‌كانی قه‌ره‌ته‌په: قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌ین
ریپۆرتاژ 02:22 PM - 2015-07-26پێكهاته‌كانی قه‌ره‌ته‌په ستایشی خۆیان بۆ رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كه‌نه‌وه
به‌هۆی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان به‌درێژایی جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستان و دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و دۆخێكی جێگر بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی، پێكهاته‌كانی سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ستایشی خۆیان بۆ رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپاتدهكهنهوهو راشیدهگهیهنن كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه، ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تری عیراق روبه‌ڕووی ئاواره‌ی ده‌ربه‌ده‌ری ده‌بوون.
ئه‌و پێكهاتانه ئاماژه بهوهشدهكهن كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تۆماركردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و به‌رگرییه قاره‌مانانه‌كانی بۆ پاراستنی ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان، توانی ببێته جێگه‌ی ئومێدی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، چونكه پێشمه‌رگه هیچكات له‌به‌رخودان سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه‌و هاوشێوه‌ی كورد توركمان و عه‌ره‌به‌كانیشی پاراستووه به‌بێ جیاوازی زمان و ئایین و مه‌زهه‌به جیاجیاكان.
محه‌مه‌د سعود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له‌لیستی توركمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشمه‌گه ئه‌و هێزه شۆڕشگێڕ‌و نهبهردهیه كه هیچكات سڵی له‌هیچ دو‌ژمنێك نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی زیاتر لهسالێكێش له‌جه‌نگی دژ بهتیرۆرستاندا له‌سنوری ناوچه كوردستانه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله، ئه‌و قاره‌مانێتیانه‌ی كه تۆماری كرد ئێستا نه‌ك پێشمه‌رگه ته‌نها موڵكی كورده‌كانه، به‌ڵكو ئێمه وه‌كو توركمانه‌كانی ناوچه‌كه پێشمه‌رگه به‌موڵكی هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین، چونكه ئه‌و هێزه به‌بێ جیاوازی و به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك هه‌میشه پیشه‌ی پاراستن و به‌رگریكردن و دابینكردنی ئارامترین كه‌ش بووه له‌ناوچه‌كه‌مان، بۆیه ئێمه هه‌مووكات خۆمان بهرقهرزاری پێشمه‌رگه ده‌زانین و ئاسووده‌و ئارامین به‌بێ دوودڵی له‌ناوچه‌كانی خۆمانداو له‌سه‌ر زێدی باوباپیرانی خۆمان به‌ئارامی گوزهردهكهین.
لای خۆشیه‌وه شێخ عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كه‌و كه‌سایه‌تی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئارامی ناوچه‌كانمان و مانه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر زێدی خۆمان به‌ته‌نها رۆڵی هێزه قارهمانهكهیه، كه ئه‌ویش پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستانه، ئه‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌كمانی دڵخۆشكردووه پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر له‌هه‌وڵی فه‌راهه‌مكردنی دۆخی ئارامه بۆ ناوچه‌كه، به‌ڵكو به‌رده‌وامیش پیشه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه بووه كه رۆڵی ئاشتی و ته‌بایی بگێڕێت له‌نێوان پێكهاته‌كان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه جێگیربوونی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په حه‌مرین له ناوچه‌كه‌یان رۆڵكی گاریگه‌ریان هه‌بوو له‌دابینكردنی ئارامترین كه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌كیان، چونكه سه‌دانجار هێزه‌كانی ئه‌م میحوره توانیویانه به‌رپه‌رچی ته‌واوی هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش بده‌نه‌وه‌و رێگیری بكه‌ن له‌پێشڕه‌وی ئه‌و دوژمنانه‌ی ئازادی و ئه‌و تاریكپه‌رستانه.
ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: قه‌ره‌ته‌په‌و ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌ی كه سه‌ر بهقهرهتهپهن له‌سایه‌ی پێشمه‌رگه‌دا جیاواز له‌ناوچه‌كانی تری پارێزگاكانی عیراق به‌ئارامی گوزه‌ر ده‌كه‌ن و به‌برایه‌تی و ئاشتی پێكه‌وه ده‌ژین، چونكه ته‌واوی هێزه كوردییه‌كان پێشمه‌رگه‌و ئاسایش هه‌مووكات رۆڵی گرنگیان گێڕاوه له‌ئاشتی و برایه‌تی و دۆخێكی جێگیر.
وتیشی: نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لیسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ده‌كه‌ن پێكه‌وه وه‌كو برا ده‌ژین، ته‌نها ئامانجمان به‌رده‌وامیدانه به‌و برایهتیهو خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌مان.
روونیشیكرده‌وه كه‌هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان وه‌رگرت كه هه‌موومان و سه‌رو ماڵمان پارێزراو ده‌بێت، بێگومان هه‌رواش بوو، چونكه به‌درێژایی زیاتر له‌ساڵێك له‌جه‌نگ ته‌نها چه‌ند گوندێكی كه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاواره‌بوون و دواتر گه‌ڕانه‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانی كۆنترۆڵیان بكاته‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه هه‌موو لایه‌كان ستایشی ئه‌م نه‌به‌ردی و قاره‌مانێتیانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.
ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ده‌كه‌وێته سنوری مادده‌ی 140 له‌پارێزگای دیاله، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی چل هه‌زار ده‌بێت، یه‌كێكیشه له‌و ناوچانه‌ی كه له‌سایه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ئارامترین ناوچه‌ی سنووری پارێزگای دیاله‌یه.
PUKmedia دڵنیا مه‌حمود - كفری
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24