كاروانی كــۆچی گه‌نجان بـۆ هه‌نده‌ران
ریپۆرتاژ 03:25 PM - 2015-07-22.
دیسانه‌وه گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان ڕێگا ترسناكه‌كه‌ی هه‌نده‌ران ده‌گرنه به‌ر. دیاره مه‌سه‌له‌ی كۆچی به كۆمه‌ڵی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه په‌یدابوو، به‌ڵام له پاش پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عیراق، ئه‌م دیارده‌یه كۆتایی پێهات، بگره زۆرێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه كوردستانیان به‌جێهێشتبوو، جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه. به‌ڵام وا بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌چێت، دیسانه‌وه ئه‌م دیارده‌یه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
ئێمه له‌م ته‌وه‌ره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێك و رۆشنبیرێكی كوردا، ئه‌م پرسه بوروژێنین، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌دوای هۆكاره‌كانی ئه‌م كۆچه‌دا بگه‌ڕێین.
گه‌نج به‌دوای هیوادا ده‌گه‌ڕێت
نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان ڤینۆس فایه‌ق، پێی وایه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دیارده‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌مانی متمانه‌ی گه‌نجان به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌ست ده‌كه‌ن، كه له‌م هه‌رێمه‌دا رێز له كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌تیان ناگیرێت. هه‌روه‌ها گه‌نجان هیچ هیوایه‌كیان به باشبوونی ژیانیان له‌م هه‌رێمه‌دا نییه.
هه‌روا ڤینۆس فایه‌ق ده‌ڵێت: نه‌ك ته‌نها گه‌نجان به‌ڵكو نزیكه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان له‌ئێستادا له‌بێهیواییدا ده‌ژین و هیچ ئاسۆیه‌كی گۆڕانكاریه‌ك نابینن، گه‌یشتوونه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی بیر له به‌جێهێشتنی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.. جاران گه‌نجێك كه بیری له‌كۆچكردن كردبێته‌وه یان بۆ خوێندن بووه یان ئه‌زموونی كاركردنی تازه فێربێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌ی بكات..
جگه له هه‌موو هۆكاره سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هۆكارێك هه‌یه كه به‌رای من مه‌ترسیدارترینیانه وای له‌خه‌ڵكی كوردستان كردۆته‌وه ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌بێت، ئه‌ویش ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه كه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ریان لای تاكی كورد كاڵكردۆته‌وه، له‌سایه‌ی دڕنده‌ترین رژێمه دیكتاتۆره‌كاندا كه ئاخه‌رینی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌دام بوو، میلله‌تی كورد سه‌ربه‌رزترین و به كه‌رامه‌تترین نیشتیمانپه‌روه‌ربوو و بیری له‌به‌جێهێشتنی خاك و وڵاته‌كه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه مه‌گه‌ر زۆر به‌ده‌گمه‌ن.
ئه‌و كێشه ئابووری و سیاسیانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن هه‌موو چاره‌سه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك هه‌یه چاره‌سه‌رێكی تری هه‌یه كه ئه‌ویش كێشه‌ی بێباكی و خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتێك كه خۆی به‌ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، ئاماده‌نه‌بێت گوێ بۆ سكاڵا و گله‌یی و ره‌خنه‌ی شه‌قامی كوردی بگرێت و رێگه‌بدات به‌پرۆسه‌یه‌كی شارستانیانه ده‌سه‌ڵات ده‌ساوده‌سبكرێت و گۆڕانكاری له‌كۆمه‌ڵاگادا بكریت و ژیان و بژێوی هاووڵاتیان به‌باشتر ببرێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی هاووڵاتیان، چونكه له‌هیچ روویه‌كه‌وه هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكدا نه‌هێناوه، به‌ڵكو ژیانی كۆمه‌ڵگا رۆژ له‌دوای رۆژ له‌خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌ڕوات..
ڤینۆس فایه‌ق پێی وایه پێده‌چێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌به‌ستی بێت درێژه به‌وجۆره سیاسه‌ته بدات كه ته‌واوی میلله‌تێك له‌ئیراده بخات و هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ژیان به‌سه‌ربردن په‌كبخات... ئه‌مانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كوردستان وڵاتێكی هه‌ژار نییه، بۆیه سه‌رهه‌ڵگرتنی خه‌ڵك هیچ هۆیه‌كی ئابووری له‌پشته‌وه نییه..
میلله‌تانی دونیا له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان راده‌كه‌ن، خۆ له‌كوردستان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زیاترین قسه له‌دیموكراتی ده‌كات، رێگه‌ی به‌سه‌دان باره‌گای حزبی و بڵاوكراوه و چاپكراو و ده‌زگای راگه‌یاندن داوه، به‌ڵام به سیاسه‌تێكی بكوژی ئیهمالكردن و به‌هیچ زانین.. له‌كوردستان په‌رله‌مان به هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌ستی حزب به‌جۆرێك چنگی له بیناقاقای كۆمه‌ڵگا گیركردوه، كه هیچ مه‌جالێكی بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی هاووڵاتی ساده نه‌هێشتۆته‌وه.. بۆیه ته‌نها چاره‌سه‌ر ده‌بێته كۆچكردن و به‌جێهێشتنی وڵات..
ئاده‌میزادی كورد كه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه به‌دوای رێز‌و كه‌رامه‌تدا ده‌گه‌ڕێ، به‌دوای خزمه‌ت و ژیانێكی ئاسووده و ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێ.. به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێ كه رێز له‌ده‌نگ‌و سه‌نگی له‌به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگداندا بگیرێت.. به‌شێكی زۆری كۆچی خه‌ڵكی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌كه‌رامه‌ته‌وه هه‌یه، نه له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كاندا، نه له‌راپرسیه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ست به‌كه‌رامه‌تیان ناكه‌ن.. ئاده‌میزادی كورد خاوه‌ن بڕیاری خۆی نییه، هیچ چاره‌نووسێكی روون به‌دی ناكات له‌مانه‌وه‌ی له‌كوردستان..
هۆكاره سیاسییه‌كان
دیاره له‌هه‌موو وڵاتێكدا هۆكاری سیاسی، ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی كۆچی خه‌ڵكی. له‌مباره‌یه‌وه كامه‌ران قازی-ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان ده‌ڵێت: سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراوی به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو چاك گوزه‌رانی و به‌دگوزه‌رانییه‌كی كۆمه‌ڵگاكان بووه، له‌هه‌ر شوێنێكدا كرانه‌وه‌ی سیاسی و ئاڵۆگۆڕی ده‌سه‌ڵات باوبووبێت و نه‌وه‌ی ماندووی ده‌ستی سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كان، بێ گرفت باوه‌ڕیان به‌وه بووبێت كه ئیتر ده‌بێ جێگا چۆڵكه‌ن بۆ نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌وا رێگریان له‌زۆر كاره‌سات كردووه، پێچه‌وانه‌كه‌شی ژیان له‌ناو چوارچێوه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداڕانی تاكڕه‌ودا، كه پێی وایه، ئه‌و هه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات له‌دایك بووه، ترس، بۆته مێتۆدی ژیانی خه‌ڵكه‌كه، ترس هه‌م له‌ده‌سه‌ڵاتداڕان و هه‌م له‌نادیاریی چارنووس، خه‌ڵكی خستۆته سه‌ر باری بیركردنه‌وه له‌جێهێشتنی وڵات و زێدی خۆی، هه‌رچه‌نده له‌دڵدا كۆڵان و شار و نیشتمانی خۆی خۆشده‌وێت و فرمێسكی بێده‌نگی بۆ ده‌ڕێژێت.
به‌م هاوكێشه‌یه‌یه سه‌ره‌وه‌دا ئه‌گه‌ر وه‌ك پێوانه‌یه‌ك، ده‌سه‌ڵاتی باشووری وڵاتی پێ پێوانه بكه‌ین، ئه‌وه ئه‌نجام، شكستی ده‌سه‌ڵاتمان ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ڕووی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه كه خه‌ڵك له‌به‌ریه‌ككه‌وتنێكی رۆژانه‌دان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه، ئاراسته‌ی ژیانیان دیاری ده‌كات، یان ئاوه‌دانی پێیه یان وێرانیی، به‌هه‌ڵه تێنه‌گه‌ین، سروشت خۆی له‌سیسته‌مێكی هارمۆنی فره سه‌رسوڕهێنه‌ردا له ئه‌زه‌له‌وه خۆی ده‌خه‌مڵێنێ و خۆی ده‌گونجێنێ و جوانترین ره‌نگه‌كان ده‌پۆشێ و خۆشترین بۆنه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كات، ئه‌م كاره‌ی سروشت، له‌توانای مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ره، ده‌مه‌وێ بڵێم، مه‌به‌ستمان له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئینسانه‌كانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، كه له‌باشووری كوردستان، له‌سه‌دا سه‌د زیاتر شكستیهێناوه و ئاوه‌دانی دڵ و ده‌روونه‌كان بۆته وێرانی دڵ و ویژدانه‌كان و هه‌م له‌ڕووی جه‌سته‌یی و هه‌م له‌رووی ده‌روونییه‌وه، سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراو بۆته هۆی لێڵكردنی سه‌رچاوه‌كه‌و له‌كۆتایدا، بڕستی له‌تواناكان بڕیوه و لاوه‌كان ده‌یانه‌وێ هیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵی ته‌مه‌نیش بووبێت، هه‌ست به‌ژیان بكه‌ن.
مه‌ودای نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری، هێنده زۆره كه بواره‌كانی لێك نزیكردنه‌وه‌ی زۆر ئاسته‌نگ و سه‌خت كردووه، ده‌توانین به‌چاولێكردنێكی خێرا رازی سه‌ركه‌وتنی كوردان له‌باكووری نیشتمان هه‌ست پێبكه‌ین، ژیانی رابه‌رانی خه‌ڵكه وه‌ك خه‌ڵك، كه ژیانی رابه‌ران له‌باشووردا بۆخۆی بۆته ئه‌فسانه، هه‌ستكردن به‌تێكشكانی سیاسی و خولانه‌وه له‌بازنه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی شكست خواردوودا، سه‌ری وێلبوونی ناچاریی به‌لاوان هه‌ڵده‌گرێت، به‌ره و نادیار.
هه‌روه‌ها دانا سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: گه‌مه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان سیمایه‌كی نادیار و ناجێگیری هه‌یه، خوێندنه‌وه و تیگه‌یشتنی دروست ئاسان نییه له‌بارێكی وادا. سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی له‌ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا به چه‌ند شێوازێكی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێ، به تایبه‌تیش له‌بواره‌كانی وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، پاراستنی ئاسایشی وڵات و سه‌روماڵی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كان. ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت یان حكومه‌ت بتوانێ ئاسایشی هاووڵاتیان بپارێزێ و ماف و ئازادییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكات، ئه‌وا جۆرێك له متمانه‌و دڵنیایی گشتی له‌نێوانی هاووڵاتیان له‌لایه‌ك و له‌نێوانی هاووڵاتیان و داموده‌زگاكان له‌لایه‌كی تر دروست ده‌بێ، ئه‌م هه‌ستی ئاسایش و دڵنیاییه به‌شوێن، به‌وڵاتمان ده‌به‌ستێته‌وه. به‌ڵام له‌باری سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا كه سیما سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نه‌بوونی دڵنیایی و متمانه‌یه، كه داموده‌زگاكانی پڕاوپڕن له‌یاساشكێنی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، وڵات و سیستمه سیاسییه‌كه‌ی ناتوانێ دڵنیایی مانه‌وه به مناڵه‌كانی ببه‌خشێ.
هۆكاری ئابووری
یه‌كێك له‌هۆكاره گه‌وره‌كانی تری كۆچ، مه‌سه‌له‌ی ئابووریه. له‌مباره‌یه‌وه، دانا سه‌عید سۆفی ده‌ڵێت: نزیكه‌ی بۆ دوو ساڵ ده‌چێ كه هه‌رێمی كوردستان به‌ئاڕاسته‌ی داڕمانێكی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێ، دیارترین سیمای ئه‌و داڕمانه بریتییه له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی پاره له‌بازاڕ و سه‌رهه‌ڵدانی بێكارییه‌كی به‌ربڵاو. جگه له‌دیارده‌ی بێكاری و بێ مووچه‌یی، دروستبوونی جۆرێك له نادڵنیایی له‌بازاڕ، نه‌ك ته‌نیا گه‌نجان، به‌ڵكو هه‌موو هاووڵاتیانی سه‌رگه‌ردان كردووه. بوونی كار و دڵنیایی له‌بازاڕی كار هۆكارێكن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تاك به‌شوێن، به‌ڵام كاتێ شوێنێك كه كاری تیانه‌ماو بازاڕێك توانای به‌خشینی دڵنایی نه‌بوو، ئه‌وا دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنه و كۆچكردن لێی ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی گه‌وره.
به‌ڵام ڤینۆس فایه‌ق پێی وانییه كه له‌كوردستان قه‌یرانی ئابووری هه‌بێت و له‌مباریه‌وه ده‌ڵێت: له كوردستان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ قه‌یرانی ئابووری نییه، ئه‌وه‌تا بانكی كوردستان ته‌نها له‌گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وتدا بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ساڵانه 600 ملیۆن دۆلار قازانج ده‌كات.. بگره له‌كوردستان له‌هه‌موو شتێك زیاتر پاره هه‌یه.
له‌باره‌ی هۆكاری ئابووریه‌وه كامه‌ران قازی ده‌ڵێت: كه پلان یان پلانه گۆتره‌ییه سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا شكست دێنێت، ئیدی له‌هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌م شكسته ره‌نگ ده‌داته‌وه و زه‌مینه‌ی یه‌كه‌م كه دێته له‌رزین به‌م هۆیه‌وه، ژیانی ئابووری خه‌ڵكه، چالاكترین توێژیش له‌بواری ئابووری كۆمه‌ڵگادا، لاوانن، هه‌ر ئه‌وانیشن، ناسكترین چین كه شكستی سیاسی، گورزی گه‌وره‌یان لێده‌وه‌شینێ له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، ئه‌وان تازه ده‌خه‌مڵین و ده‌یانه‌وێ تروسكاییه‌ك بكه‌ن به‌كڵپه‌و هه‌ستی بڕوا بوون به‌خۆ تیایاندا وزه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتوویان پێده‌به‌خشێت، كه پلانی سیاسی كورت دێنێ، ئه‌م چینه له‌كۆمه‌ڵگا نه‌پشتیوانه‌یه‌كی درێژی كاركردنی هه‌یه و نه له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی ئابووریی توندوتۆڵ وه‌ستاوه و به‌ئه‌وپه‌ڕی ئومێده‌وه، سی ڤی خۆی ده‌رگاو ده‌رگا، كارخانه كارخانه كه نیمانه)، ده‌گێڕێت و له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا رۆژێك ده‌ست به‌گیرفانی خۆیدا بكات، بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار بێت، ناخی ده‌خوا و وردورد ده‌بێت و ئه‌و رۆژه هه‌ر نایه‌ت!!! له‌م به‌شه داگیركراوه له‌كوردستان به‌هه‌زاران بوار هه‌یه كه لاوان، بخرێنه گه‌ڕو هه‌ستی ئینسان بوون تیایاندا گه‌شه‌پێبدرێت، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی فكر و ره‌فتار له‌خۆمان بته‌كێنین و باوڕمان به‌وه هه‌بێت، كه ئه‌م نیشتمانه هی هه‌موومانه‌و هه‌موومان مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه تێیدا هه‌ست به‌ئینسان بوونی خۆمان بكه‌ین و ئه‌وی شایسته‌ی ئینسانه، به‌ئێمه‌ش ره‌وا ببینرێت. سیاسی لێهاتووی دڵسۆز، به‌شوێن سه‌رمایه‌داری چوارده‌وردا ناگه‌ڕێت، تابێت و سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته‌گه‌ڕ، له‌م به‌شه له‌نیشتمان ده‌بوو، سه‌رمایه‌ی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان كه لاوه‌كانێتی وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بكرایه، نه‌ك ئه‌وه‌ش كه به‌قوتی خه‌ڵك به‌رهه‌م هاتووه ته‌سلیم به‌سه‌رمایه‌داری چاوچنۆكی بێگانه بكرێت.
چ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدایه ئه‌گه‌ر، ته‌مه‌نی خانه‌نیشینی ٥٠ ساڵ بێت له‌كوردستان وه‌ك پلانیكی كاتی و هه‌م فه‌رمانكاره‌كان هێشتا وزه‌یه‌كیان تێدا ماوه بۆئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆیان ژیان ببین و به‌پێی خۆیان گه‌شت بكه‌ن و كه‌سیش له‌به‌ر ته‌مه‌نیان لێیان بیزار نه‌بێت و جێگای كاره‌كانیان بۆ هه‌زاران لاو چۆڵ بكه‌ن و ئه‌وانیش بكه‌ونه‌كار و وزه‌ی زۆری خۆیان له‌دروستكردنه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌یاندا سه‌رف بكه‌ن و به‌مجۆره‌ش هه‌ستی ئینسان بوون به به‌خشینی وزه‌ی لاوێتی و وه‌رگرتنه‌وی پاداشتی ژیانێكی مام ناوه‌ندی ئابووری، بیانبه‌ستێته‌وه به‌خاكێكه‌وه كه به‌دڵنیایه‌وه خۆشیان ده‌وێت، ئه‌وان وه‌ك كورد له‌دایكی بوون و ئه‌گه‌ر بواریان پێبده‌ن ده‌بنه شاره‌زایه‌كی دڵسۆزی كوردایه‌تیش، به‌ڵام به‌په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیاسه‌ته گۆتره‌ییه‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چنگێك چاوچنۆك دایه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ!
هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی
دیاره جگه له‌هۆكاری سیاسی و ئابووری، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تیش ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه له‌دیارده‌ی كۆچ، له‌مباره‌یه‌وه دانا سه‌عید سۆفی ده‌ڵێت : بوونی نادادپه‌روه‌رییه‌كی فراوان له دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهاتی وڵات بۆ هه‌مووان ئاشكرایه، ئه‌مه له‌كاتێكدا نه‌مانی ئیمتیازاته‌كانی وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و پێشینه‌كانی تر، كه ده‌كرا هۆكارێك بن بۆ سه‌رقاڵكردنی گه‌نجان و به‌ستنه‌وه‌یان به شوێن، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بڕیاری كۆچكردنی گه‌نجان. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌بینین كه كوڕ و كچ و بنه‌ماڵه‌ی ده‌سته‌بژێرێكی سیاسیی و ئابووریی ده‌سه‌ڵاتدار له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین، نائومێدییه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێ. له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا نایه‌كسانی هه‌بێ و هه‌لی یه‌كسان بۆ هاووڵاتیان نه‌بێ، په‌یوه‌ندی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگا یان تاك و شوێن لاواز ده‌بێ، بۆیه ئاساییه مرۆڤ بیر له‌شوێنێكی تر یان كۆمه‌ڵگایه‌كی تر بكاته‌وه كه چاوه‌ڕوانی مامه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كسان و شایسته‌ی لێده‌كرێ.
كامه‌ران قازیش ده‌ڵێت: له‌كۆمه‌ڵگادا زۆر نۆڕم هه‌یه كه رێگره له‌زۆر گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی یان راستی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ندێ جار نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه هه‌ندێكیان ته‌مه‌نێكی كه‌ڵه‌كه بووی زۆریان هه‌یه و بنجیان داكوتاوه و بۆ خۆیان وه‌ك ده‌ستوریان لێهاتووه و زۆر جار پیرۆزیش كراون، بۆیه لادان لێیان، ره‌نگه سزای گه‌ور و بچوكی بووبێت، كه شه‌ڕ دێت له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌ته‌نها ماڵوێرانی سیاسی و ئابووری ناهێنی و وێرانكاریی ژینگه‌یی به‌ڵكو كۆمه‌ڵگا له‌بنڕا لێك ده‌ترازێنیت و بێره‌حمی و بێده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر به‌وی تربڵاو ده‌كاته‌وه و گیانی خۆویستن و خۆپه‌رستی ده‌خاته جێگای نۆرمه باوه‌كان و فه‌رهه‌نگی.
بۆچی
زیاتر گه‌نجان كۆچ ده‌كه‌ن؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا دانا سه‌عید سۆفی ده‌ڵێت: گه‌نجان ئاسانتر ده‌توانن بڕیار بده‌ن و موغامه‌ره بكه‌ن له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌میان گه‌نجان ته‌نیا به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵده‌گرن و كه‌متر به‌رپرسیارێتی كه‌سوكار و ده‌ورووبه‌ریان له‌ئه‌ستۆیه به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نه‌كان؛ دووه‌میان پرۆسه‌ی دروستكردنی ناسنامه لای گه‌نجان قه‌یراناوییه‌و خێراتر تێده‌په‌ڕێ، بۆیه رووداو و گۆڕانكارییه‌كان خێراتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌نجان به‌جێدێڵێ. گه‌نجان به‌دوای ده‌وروبه‌ر و ژینگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن كه بتوانێ مانایه‌ك به‌بوون و ژیان بدات، نه‌ك ژینگه‌یه‌ك كه به‌بێسوود و بێبه‌ها تێ‌یان بڕوانێ و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
لێره‌وه هه‌ڵه‌یه لۆمه‌ی گه‌نجه كۆچكردووه‌كان بكه‌ین و به‌بێئینتیما و نابه‌رپرسیار تۆمه‌تباریان بكه‌ین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دوای ژینگه‌یه‌كی شایسته‌تر بۆ ژیان ده‌گه‌ڕین. به‌پێچه‌وانه‌وه بوونی گیانی موغامه‌ره‌و سه‌ركێشی، ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه لای گه‌نجانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی. راسته دواجار كوردستان نیشتمان و ماڵی كۆتاییمانه، ئه‌و گه‌نجانه‌ش ناتوانن بۆ یه‌كجاره‌كی ده‌ستبه‌رداری نیشتیمان بن و هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه پێویسته گله‌ییان ئاڕاسته بكرێ، ئه‌و ده‌سته‌بژێره سیاسیی و ئابوورییه‌ن كه بوونه‌ته هۆی دروستكردنی كه‌شێكی سیاسی نائارام كه تێگه‌یشتنێكی بۆ سه‌روه‌ری یاسا و متمانه‌ی سیاسی نه‌هێشتۆته‌وه، پێویسته گله‌یی له‌و ئه‌كته‌ره سیاسییانه بكه‌ین كه وڵاتیان دووچاری كۆمه‌ڵێ قه‌یران كردووه و به‌ره‌و هه‌ڵدێڕیكی ئابووری ده‌به‌ن، پێویسته لۆمه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه بكه‌ین كه بوونه‌ته مایه‌ی نادادپه‌روه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25