riklam

جولی: هێنده‌ی خه‌مه‌كانی ژیانم بۆ كچه‌ ئێزیدیه‌كان گریاوم

ژنان‌ 06:20 PM - 2015-07-18
ساڕێژبوونی برینه‌كانیان ئه‌سته‌مه‌

ساڕێژبوونی برینه‌كانیان ئه‌سته‌مه‌

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی جیهان و هۆلیۆد ئه‌نجلینا جولی  سه‌رۆكی دۆسیه‌ی ئاواره‌كانی سوریا و عیراق له‌به‌رنامه‌ی كه‌ناڵێكی ناوخۆی ئه‌مریكادا ،باسی له‌بارودۆخی ئاواره‌كانی سوریا و عیراق كردوه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌:" چیرۆكی پڕ له‌ تراژیدیایی كچه‌ ئێزیدیه‌كان گریاندمیان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و هه‌موو ساتانه‌ی له‌ژیانمدا گریاوم . 

جولی باسیله‌وه‌شكردوه‌:  به‌و شێوه‌یه‌ بیرم له‌وه‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌  كاره‌ساتی به‌و شێوه‌یه‌ به‌چاوه‌كانی خۆم ببینم ، یان گوێم له‌ وته‌یه‌ك بێت راستی بێت و ئه‌وه‌نده‌ ئازارو گریانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبێت . 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌وه‌نده‌ چیرۆكه‌كه‌كان كاره‌ساتباربوون نه‌مده‌زانی چۆن له‌ناو مێشكمدا شوێنیان بووه‌ته‌وه‌، ده‌چوونه‌ ناو خه‌ونه‌كانم و ئازاریان ده‌دام. 

جولی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: كچه‌ ئێزیدیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ئازار ده‌چێژن قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ یان ساڕێژبوونی برینه‌كانیان ئه‌سته‌مه‌. 

 

PUKmedia  و / سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket