riklam

نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ئه‌نقه‌ره‌ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ده‌ستده‌هێنێت

تاراوگە‌‌ 07:45 PM - 2015-07-06
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌زانسته‌ سیاسییه‌كاندا به‌ده‌ستده‌هێنێت

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌زانسته‌ سیاسییه‌كاندا به‌ده‌ستده‌هێنێت

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نقه‌ره‌، له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی وڵاتی توركیا بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌زانسته‌ سیاسییه‌كاندا به‌ده‌ستده‌هێنێت.

له‌پاڵ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یدا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ئه‌نقه‌ره‌، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌زانسته‌ سیاسییه‌كاندا به‌ده‌ستهێنا، له‌باره‌ی ماسته‌ره‌كه‌شیه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌وڵده‌ده‌م وردتر له‌ڕابردوو پێگه‌كه‌م به‌كاربهێنم و هه‌وڵه‌ دیبلۆماسییه‌كانم بخه‌مه‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌م له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌ سیاسی و دیموكراسییه‌ی كه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه‌.

(سیستمی سیاسی عیراق و لوبنان له‌نێوان فیدڕالیزم و كونفیدرالیزمدا) ناونیشانی ماسته‌رنامه‌كه‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵییه‌ كه‌ له‌زانكۆی (جانكایه‌) له‌وڵاتی توركیا پێشكه‌شیكردو دواتر بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌سه‌ر ئه‌و تێزه‌ به‌ده‌ستهێنا.

ناوه‌ڕۆكی ماسته‌رنامه‌كه‌ی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ئه‌نقه‌ره‌ چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی له‌خۆگرتووه‌ كه‌ به‌وردی باس له‌هه‌ردوو سیستمی فیدرایزم و كونفیدرالیزم ده‌كات له‌سیستمی سیاسی و حكومڕانی هه‌ردوو وڵاتی عیراق و لوبنان له‌سه‌رده‌می دروستبوونی هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ تائێستاو هه‌موو ئه‌و شێوه‌ حوكڕانی و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسییانه‌ی تائێستا حوكمی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ رۆڵی وڵاتانی گه‌وره‌ی دونیاو روڵی وڵاتانی دراوسێ و كێشه‌ی سیاسی كوردو كه‌وتنی رژێمی له‌ناوچووی سه‌دام حسێن، هه‌روه‌ك رۆڵی ئه‌مریكا له‌دروستبوونی عیراقی نوێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌و سوننه‌ له‌و توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌وردی خستبووه‌ڕوو.

پاش تاووتوێكردنی ماسته‌رنامه‌كه‌، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌زانكۆی جانكایه‌ له‌وڵاتی توركیا پێبه‌خشراو له‌وته‌یه‌كشیدا رایگه‌یاند كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌ڕابردوو كاربكات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌رو جیهان، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا.

Pukmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket