riklam

به‌ناوی سازانه‌وه‌ سزای دیموكراسی مه‌ده‌ن

بیروڕا 10:11 AM - 2015-07-06
.

.

پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د فاتیح محه‌مه‌د‌
هه‌موومان ده‌زانین هه‌میشه‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی خۆی له‌زۆرینه‌و كه‌مینه‌دا بینیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی غه‌در له‌كه‌مینه‌ نه‌كرێت، ئیدی چه‌مكی سازان یاخود سازانی دیموكراسی هاتۆته‌ ئاراوه‌، مه‌به‌ست له‌كه‌مینه‌ش به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ بووه‌ كه‌ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب‌و ئایینی جودای تێدایه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب‌و ئایینانه‌ هه‌ست به‌غوبن نه‌كه‌ن‌و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی یان ئایینی نه‌وروژێنرێت‌و مافه‌كانیشیان پارێزراوبێت.
 له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق سازانی دیموكراسی بۆ عیراقی خاوه‌ن هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كیی عه‌ره‌ب‌و كورد، عیراقێك چه‌ندین كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تی تری تێدایه‌، عیراقێك دوو مه‌زهه‌بی گه‌وره‌ی ناكۆكی تێدایه‌ شیعه‌و سوننه‌و بێجگه‌ له‌چه‌ندین مه‌زهه‌بی تر، ئیتر ده‌بوایه‌ له‌عیراق سازان بهاتایه‌ته‌ ئاراوه‌. چونكه‌ عیراق ئیتر به‌بنه‌مای زۆرینه‌و كه‌مینه‌ به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو، چونكه‌ گه‌لانی عیراق دژ به‌دیكتاتۆریه‌ت جه‌نگاون‌و ئێستاش ناكرێت سیستمی سیاسی به‌شێوه‌یه‌ك بێت گه‌لانی عیراق به‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌‌و كه‌مایه‌تی‌و مه‌زهه‌به‌كانییه‌وه‌ هه‌ست به‌غوبن‌و جیاوازیی بكه‌ن! ئه‌مه‌ نه‌ك له‌عیراق، به‌ڵكو له‌لوبنانیش به‌هه‌مان شێوه‌ سازانی دیموكراسی ده‌بینرێت له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌و مه‌سیحییه‌كان، واته‌ سازانی دیموكراسی سیستمێكی گونجاوه‌ له‌وڵاتانی فره‌مه‌زهه‌ب‌و فره‌نه‌ته‌وه‌. به‌ڵام سازانی دیموكراسی بۆ ئه‌مڕۆی پرسی كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕه‌نگه‌ جیاوازتر بێت. ره‌نگه‌ خوێنه‌ر بپرسێت ئه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت سازان بكه‌ین؟ لی به‌ڵام هه‌ولێر یان پارتی نه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازن نه‌ ئایینێكی جیاواز، هه‌روه‌ها یه‌كێتی‌و گۆڕان‌و ئیسلامییه‌كان‌و سلێمانی نه‌ته‌وه‌و ئایینێكی جیاواز نین. به‌مانای ئێمه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موومان كوردین‌و ئێمه‌ی كورد فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م هه‌رێمه‌ین، توركمان‌و مه‌سیحییه‌كانیش كه‌مینه‌یه‌كی زۆرو به‌رچاونین ده‌نا ده‌بوایه‌ ئه‌وان داوای سازانی سیاسی بكه‌ن، نه‌ك خودی كورد سازان بۆ خۆی بكات.
له‌عورف‌و پڕانسیپی دیموكراسیدا، سازان له‌نێوان یه‌ك نه‌ته‌وه‌‌و یه‌ك ئاین بكرێت، لێ ئه‌مه‌ خوردكردنه‌وه‌ی پرسه‌ سیاسییه‌كانه‌، واته‌ لێره‌دا ئێمه‌ عورفی دیموكراسی ده‌به‌زێنین. پاشان ئێمه‌ كه‌ باس له‌سازان ده‌كه‌ین، غه‌در له‌هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌كراوه‌، لێ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی دیموكراسی‌و  بنه‌ماكانی دیموكراسی ڕێده‌كات‌و له‌چوارچێوه‌ی كێبڕكێی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و هه‌رێمێكدا. ئێستا لای هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێم، سازان بۆته‌ پڕه‌نسیپ، به‌ڵام نازانرێت سازان له‌سه‌رچی! ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سازانه‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، پارتی لێره‌دا واده‌زانێت غه‌دری لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بێته‌وه‌ به‌سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌رچه‌نده‌ به‌هه‌موو بنه‌ماو رێكاره‌ یاساییه‌كان بارزانی ماوه‌ی قانونیی خۆی ته‌واوكردووه‌، لایه‌نه‌كانی تریش جه‌خت له‌سازان ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی سیستمه‌كه‌ ببێته‌ په‌رله‌مانی، لێ له‌ئێستادا به‌رنامه‌ی كاری پارتی ئه‌وه‌یه‌ بارزانی له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌و ته‌واوی 111 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگی پێبده‌ن، لێره‌دا ئه‌مه‌ش له‌ڕووی قانونه‌وه‌ ده‌كرێت، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ستوورمان نییه‌ بنه‌ماكان دیاری بكات، هه‌ر بڕیارێكیش له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت، ده‌بێته‌ قانون‌و هیچ كێشه‌ی نییه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی عورف‌و پڕانسیپی دیموكراسییه‌. بۆیه‌ پارتی‌و گۆڕان‌و یه‌كێتی‌و ئیسلامییه‌كان غه‌در له‌سازان‌و دیموكراسی ده‌كه‌ن. لێ چونكه‌ سیستمی دیموكراسی ئه‌وه‌ نییه‌ بۆ ته‌نها پۆستێك له‌نێوان براكاندا سازان بكرێت! ئه‌گه‌ر له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای سازان بكه‌ین، ئیتر چۆن بۆ ئاینده‌ له‌سه‌ر پرسی دیكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئایندی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ینه‌ ئه‌نجام؟ به‌تایبه‌تی ئێمه‌ هه‌موومان له‌حكومه‌تی بنكه‌ فراوانداین، ئیتر سبه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هایه‌كی دیموكراسیی نامێنێت، ئیتر سندوقی ده‌نگدان ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی نامێنێت، هه‌ست ده‌كه‌ین ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانی!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket