riklam

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش به‌دیل ده‌گرن

کوردستان 04:02 AM - 2015-07-06
.

.

به‌پێی تازه‌ترین زانیاری له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ باشوری كه‌ركوك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیانی زۆر گه‌وره‌یان به‌تیرۆرستانی داعش گه‌یاندوه‌و نزیكه‌ی 100 تیرۆرستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی تریش به‌دیلگیراون ، كه‌ تیرۆرستی كوردیشیان تێدایه‌. 

نه‌قیب عه‌تا موسته‌فا  فه‌رمانده‌ له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ PUKmedia وتی : هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆماركردوه‌و نزیكه‌یی 100 تیرۆرست كوژراون و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیش به‌دیلگیراون.

ئاشكراشیكرد: له‌ناو دیله‌كاندا تیرۆرستی كوردی تێدایه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی لاشه‌یه‌كی زۆری تیرۆرستان له‌مه‌یدانی شه‌ڕداكه‌وتوون . 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌: ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان ، ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و داعی هه‌وڵی بۆدا ، پیلانێكی گه‌ورره‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بكات ، به‌ڵام خۆیان دووچاری ئه‌و چاره‌نووسه‌ بوون و به‌ته‌واوی سه‌ر شۆڕكراون .

 

PUKmedia    سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket