riklam

وه‌ستا ره‌سوڵ: داعش تێكشكاوه‌و زیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

کوردستان 03:14 AM - 2015-07-06
.

.

وه‌ستا ره‌سوڵ لێپرسراوی میحوه‌ری  باشوری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ PUKmedia  رایگه‌یاند: داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یداوه‌، به‌ڵام روبه‌ڕووی به‌رپه‌رشچێكی قورس بوونه‌ته‌وه‌و تێكشكاون.

وتیشی: داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆدارێژراو زیاتر له‌ 600 تیرۆرستی بۆ په‌لاماره‌كانی ئه‌مشه‌وی بۆ سه‌ر باشوری كه‌ركوك ره‌وانه‌ كردبوو، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ خۆیان پێڕابگیرێت و تێكشكێنراون. 

رونیشكرده‌وه‌ :سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه‌ و پێشمه‌رگه‌  به‌توندی وه‌ڵامی جوڵانه‌وه‌كانی داعش ده‌دات له‌سنوره‌كه‌ .

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket