riklam

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك داعش تێكده‌شكێنن

کوردستان 01:41 AM - 2015-07-06
.

.

له‌دوای سه‌عات 12 ی شه‌وه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ هه‌ردوو گوندی حومێره‌ی گه‌وره‌و بچووك له‌ نزیك  گوندی مه‌ریه‌م به‌گی باشوری شاری كه‌ركوك په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و رێگه‌ له‌پێشڕه‌وییان گیراوه‌ . 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داعش ویسویه‌تی له‌ هه‌ردوو گوندی حومێره‌ی بچووك و گه‌وره‌ به‌ره‌و گونده‌كانب مۆڕه‌ی بچووك و مریه‌م به‌گ پێشڕه‌وی بكات ، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌توندی وه‌ڵامیانداونه‌ته‌وه‌و له‌ نزیك گوندی مریه‌ك به‌گ تێكیانشكاندون و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون.

وتیشی: تاكو ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ وه‌ڵامی تیرۆرستان ده‌ده‌نه‌وه‌. 

رونیشكرده‌وه‌: تیرۆرستان ویستوویانه‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به‌كاربهێنن ،به‌ڵام به‌هۆی به‌ربه‌ستی به‌هێزی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.

نه‌قیب عه‌تا مسته‌فا فه‌رمانده‌ له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: داعش له‌چوار قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوه‌، به‌ڵام تێكشكاون و زیانی زۆریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ .

وتیشی: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تاكو ئێستا هیچ شه‌هیدیكمان نیه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوێرانه‌ وه‌ڵامی تیرۆرستانی داعش ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش ده‌ستیان به‌بۆردومان كردوه‌و زیانی زۆریان به‌تیرۆرستان گه‌یاندوه‌و بۆردومان به‌رده‌وامه‌ . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket