riklam

یۆنانیەكان بۆ چارەنوسی ئابوری وڵاتەكەیان بەنەخێر دەنگیاندا

جیهان 09:23 PM - 2015-07-05
 39%ی دەنگدەران بە بەڵێ دەنگیانداوە

39%ی دەنگدەران بە بەڵێ دەنگیانداوە

یۆنانییەكان بەمەبەستی بەشداریكردن لەراپرسی چارەنوسی ئابوری وڵاتەكەیان و پەیوەندییان لەگەڵ ناوچەی یۆرۆ چونە سەر سندوقەكانی دەنگدان و 61%ی دەنگدەرانیش بەنەخێر دەنگیانداوە.

راپرسییەكەی ئەمڕۆ 2015/7/5ی یۆنان تایبەت بوو بەقبوڵكردن یاخود رەتكردنەوەی پلانێكی یەكێتی ئەوروپا بۆ رزگاركردنی یۆنان لەو قەیرانە داراییە تێیكەوتووە، پرسیارەكە بۆ هاووڵاتیان ئەوەبوو ئایا رازین بەپێشنیارەكانی یورۆ گروپ و بانكی ناوەندی ئەوروپی بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی؟، دوای پرۆسەی دەنگدان بۆ راپرسیەكەو ئەندامە نافەرمییەكان دەركەوتووە 61%ی هاووڵاتیانی یۆنانی نەخێر بوو، 39% بەڵێ، ئەم ئەنجامە پشتیوانیەكی گەورەیە بۆ حكومەتی ئێستای یۆنانی بەسەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران ئەلێكسیس چیپراس و یانیس ڤاڕوفاكیس وەزیری دارایی كە دەتوانن بەم شێوەیە پێداگیری لەپێشنیارەكانی خۆیان بكەن كە بەپێچەوانەی پێشنیارەكانی یورۆ گروپە بۆ چارەسەر و دژی سیاسەتی تەقەشوف و كەمكردنەوەی خانەنشین و موچەیە.

بەم شێوەیە دەتوانن دانوستاندنێكی باشتر بكەن بۆ چارەسەری كێشەی وڵاتەكەیان هەر بۆ ئەم مەبەستەش لە مانگی یەك زۆرینەی دەنگیان بە دەستهێناو حكومەتی یۆنانیان پێكهێنا .

دەرچوون لەزۆنی یۆرۆو لە ئەوروپا پروپاگەندەی نەیارانی حكومەتەكەی چی پراسەو بەمەبەستی ترساندنی خەڵكی یۆنانی بوو لەم ریفراندۆمەدا بۆ ئەوەی دەنگ بە بەڵێ بدەن و دژی حكومەتەكەی خۆیان هەڵوێستیان هەبێت، بۆیە هیچ قسەیەك لەسەر دەرچوون لە یۆرۆو یەكێتی ئەوروپا نیەو یۆنان خۆی بەئەوروپا دەزانێت و لە ناو یۆرۆدا درێژە بەدانوستاندن دەدات بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی .

رێككەوتن ئەنجام دەدرێت و پرۆگرامێكی درێژخایەن ئیمزا دەكرێت بۆ چارەسەر و بوژاندنەوەی قەرزی یۆنان و چارەسەر لە ناو یۆرۆدا، بۆیە تا ئێستا دیار نیە بانكەكانی یۆنان هیچ كێشەیەكیان هەبێت و لەڕۆژی سێشەممەوە بەپێی وتەكانی وەزیرانی بەرپرس چارەسەر دەبێت.

گرنگ ئەوەیە بە شێوەیەكی دیموكراتخوازانە گەل بڕیاری لەچارەنووسی خۆیداو پشتیوانی حكومەتەكەی خۆیەتی

PUKmedia رەوا حەمە - ئەسینا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket