riklam

شەڕڤانێكی ئەمریكی: یەكێتی پشت و پەنای شەڕڤانان بووە

تاراوگە‌‌ 09:22 PM - 2015-07-05
لەسوید سیمینارێكی بۆ رێكخرا

لەسوید سیمینارێكی بۆ رێكخرا

شەڕڤانێكی یەپەگە بوون و رۆڵی هێزێكی سیاسی سەرگۆڕەپانی كوردستان وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچوار پارچەی كوردستان بەرز دەنرخێنێت.؟

ئەمڕۆ 2015/7/5 ئەنجومەنی گەلی كوردان لەشاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بەئامادەبوونی وەفدێكی كەرتی یۆتۆبۆری یەكێتی سیمینارێكی بۆ شەڕڤانێكی ئەمریكی رێكخست و تیایدا باسی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستانی كرد.

جۆردن ماتسسۆن ناسراوە بە (هەڤاڵ سەردار) كە بەڕەگەز ئەمریكییەو نزیكەی ساڵێكە لەڕیزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای كوردستان دژ بەتیرۆرستانی داعش بەرگری لەخاكی كوردستان دەكات و بەشداری زۆربەی شەڕەكانی كردوە لەسمینارەكەدا تیشكی خستەسەر دواگۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای كوردستان و رەوشی كۆبانێ و شوێنە سنورییەكانی ترو ئاماژەی بەیەكڕیزی گەلی كورد كرد. 

جۆردن ماتسسۆن ئاماژەی بەهەماهەنگی پارت و حزبە كوردی و كوردستانییەكان كردو باسی رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد وتی: یەكێتی تاكە هێزێكە كە گەلی كورد دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت و ئەگەر خوایاربێت كورد دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی هەبێت ئەوا دەتوانم بڵێم یەكێتی دەوری گاریگەری دەبێت.

وتیشی: یەكێتی پشت و پەنای شەڕڤانان و تەواوی كوردانی رۆژئاوای كوردستان بوەو بە بەردەوامیش هاوكاری یەپەگەو هێزە كوردیەكان دەكات دژ بەتیرۆرستانی داعش راوەستاوە.  

PUKmedia فەلاح ئەحمەد رەشید- سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket