riklam

هاوپه‌یمانان ده‌یان مۆڵگه‌ی گرنگی داعش وێرانده‌كه‌ن

عیراق 07:46 PM - 2015-07-05
 به‌ده‌یان مۆڵگه‌ی داعش وێرانكراون

به‌ده‌یان مۆڵگه‌ی داعش وێرانكراون

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 38 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 5-7-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 28 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ نێو خاكی سوریا ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی ره‌قه‌ و كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 10 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و شه‌نگال و فه‌لوجه‌و قائیم ئه‌نجامدراون.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ بۆردومانه‌كانیان بۆسه‌ر داعش ده‌یان مۆڵگه‌ی گرنگی داعشیان وێرانكردوه‌و به‌ده‌یان تیرۆرستیشیان كوشتووه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket