riklam

یه‌په‌گه‌ كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ی له‌ داعش كردۆته‌ دۆزه‌خ

کوردستان 04:30 PM - 2015-07-05
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كوشتنی 11 تیرۆرستیان له‌ كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ راگه‌یاند.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 5-7-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆسه‌ر گوندی مه‌خاریتی باشوری كۆبانێ 9 تیرۆرستی داعش كوژران، له‌ گوندی دال حه‌سه‌ن-یش یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل توانیان هێرشێكی تیرۆرستانی داعش به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تكبشكێنن و تیرۆستێكیش بكوژن.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ له‌ناوچه‌ی چیای كزوان له‌ رۆژئاوای شاری حه‌سه‌كه‌ هێرشێكی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوه‌و ئۆتۆمبێلێكی ئه‌و تیرۆرستانه‌شیان سوتاندوه‌و تیرۆرستێكیشیان كوشتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی ته‌ل حمس هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ توانیویانه‌ هێرشێكی تیرۆرستانی داعش تێكبشكێنن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا بگرن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket